جارێکی دیکە گۆڕی گەریلا ڕێڤان زانا شوێندراوەتەوە

مەزاری گەریلای یەژا ستار شەهید ڕەڤان زانا باریشتران لە وان بۆ جاری چوارەم هێرشی دەکرێتەسەر و تێکدەدرێت.

گەریلای یەژا ستار، ڕەڤان زانا باریشتران (ئۆمەدیە ڕۆهات) لە ساڵی ٢٠١٦دا لە ئەنجامی هێرشی ئاسمانی دەوڵەتی تورکدا لە دێرسیم شەهید بوو. دوای شەهید بوونی لە وان سپاردەی خاک کرا، بەڵام لەوکاتەوە بۆ جاری چوارەمە هێرش دەکرێتەسەر مەزارەکەی و تێکدەشكێندرێت.

فازڵ باریشترانی باوکی شەهید ڕەڤان ئاشکرای کرد ئەمە چوارم جارە هێرش دەکرێتە سەر مەزاری کچە شەهیدەکەیی و گوتی: "هەموو بەیانییەک دێمە گۆڕستان و ڕووکی گۆڕستانەکە ئاو دەدەم، ئەم بەیانییە بینیم گۆڕی کچەکەم شوێندراوە و زیانی بەرکەووتووە."

باوکی شەهید ڕەڤان ئەمەیشی گوت: "پەیوەست بە هێرشەکانی دیکە ناڕەزایەتی و گلەی خۆم دەربڕیووە، بەڵام هیچ دەرنجامێکی نەبووە. بە گوێرەی دانیشتوانی گەڕەی پانزێرا کاتژمێر ٢١:٠٠ هێزەکانی دەوڵەت لە پێش دەرگای گۆڕستانەکە بیندراوون. بەڕاستی نازانین چییان لێمان دەوێت؟ ئەمە بە هەموو شێوەیەک پرۆڤۆکاسیۆن کردنە، پێویستە بەرپرسان چارەسەرییەک بۆ ئەم دۆخە بدۆزنەوە."

فازڵ باریشتران داوایکرد هێرشکەرەکان بدۆزرێنەوە و سزا بدرێن و گوتی: "با دەستبەرداری مردووەکانمان ببن. بەهاکانمان گرنگە بەلای گەلەکەمانەوە و هەمیشەیش وا دەبێت."