بە دیمەن

پەیامی فەتۆش ئەرکلی لە دژی ئەو هێڕشە نەژاد پەرستیەیی کرایەسەری

میوزکژەنی لاو، فەتۆش ئەرکلی لە شاری مانهایمی ئەڵمانیا ڕووبەڕووی هێرشی نەژاد پەرستی بوویەوە، ڕەخنەی لەو جۆرە هێرشانەگرت و جەختی لەسەر ئەوە کردەوە کە بەزمانی دایکیی درێژە بەکارەکانی دەدات و گوتی:" کەس ناتوانی ئێمە بترسێنێت".

هونەرمەندی لاو فەتۆش ئەرکلی یەکێکە لەو گەنجانەی لە ساڵی ٢٠٢٢ وەک پەنبابەرێک ڕووی لە ئەڵمانیا کردوە، بۆ بژێوی ژیانی خۆی میوزیکی سەرشەقام  گۆرانیی و ئاوازەکانی بە زمانی دایكیی پێشکەش دەکات.

لە ١٤ حوزەریانی ئەمساڵ کاتێک لە شەقامێکی گشتی شاری مانهایمی ئەڵمانیا بە ئامێری گیتارەکەی موزیكی لێدەداو بە زمانی کوردی گۆرانی بۆ  ڕێبواران دەگووتەوە، لە ناکاو ڕوو بە ڕووی هێرشی ژنێکی ڕەگەز پەرستی تورک بوویەوە. ئەو ژنە ڕەگەز پەرستە بە فەتۆش دەڵێت:" ئێوە ناتوانن لێرە موزیک بژەنن و گۆرانی بە کوردی بڵێن". هاوکات هێرشکارەکە هەوڵیدا هێرشی جەستەی توندوتیژی بکاتە سەر فەتۆش.

فەتۆش وڵامی هێرشەکەی دایەوە و دەڵێت:" ئەگەر زمانی کوردی بوونی نەبێت،  چۆن ئەزانی ئەو زمانەی من گۆرانی پێ دەڵێم  کوردیە!"

دیمەنی هێرشی ژنە ڕەگەزپەرستە تورکەکە بۆ سەر فەتۆش لە ماوەیکی زۆر کورتدا لە ناو تۆرە کۆمەڵایتیەکان بڵاو بۆیەوە و  ئەو هێرشە بە توندی ڕەخنەی لێگیرا. ناوەندی چاندی میزۆپۆتامیا، کۆمەڵەی ژنانی ڕووناهی بێرڤان و گۆکایە ئاکبوڵت پەرلەمانتاری چەپی ئەڵمانیا، لەسەر پرسەکە هاتنە سەر هێل  ئەو  نەخۆشخانەیان ئاگادارکردەوە کە ئەو ژنە ڕەگەز پەرستە وەک پەرستار کاری لێدەکات،  ڕوونکردنەوەیان دایە نەخۆشخانەکە لەسەر ڕەفتاریی نەژاد پەرستانەی کارمەندەکەیان.

هەر دوای هێڕشە نەژادپەرستیەکە فەتۆش ئەرکلی بە شداری لە کۆبوونەوەیەکی ناوەندی چاندی میزۆپۆتامێا کرد، دەربارەی هێرشەکە سکاڵا نامەیکی ئامادەکرد، فەتۆش گوتی:" نابێت ئەو ژنە ڕگەز پەرستە بێ سزا ڕزگار بێت". وە ئاماژەی بەوەشدا کە لە تێکۆشانی خۆیی بەردەوام دەبێت."

فەتۆش ئەرکلی، ئاماژەی بەوەشدا بە زمانی دایکیی درێژە بە میوزیک ژەنی دەدات و سەرنجی ڕاکێشایە سەر ئەو فشارانەی کە دەکرێنە سەر زمان و ناسنمای کورد و گوتی:"  گەلان دووژمنی یەکتر نین، هیچ چاند و کلتورێک ناکرێت پشتگووی بخرێت، ژیانێکی بێ شەر و ئاشتی مافی هەموو کەسێكە."

فەتۆش گوتیشی: "دەبێت هەموومان پێکەوە دەنگ  هەڵبرین و بڵێن 'نەخێر بۆ ڕەفتاری نەژاد پەرستی' هیچ کەسێک ناتوانێت بمانترسێنێت."