فیستیڤاڵی گەنجان و کەلتووری هۆزان سەرحەد لە شاری ڕانس ئەنجام دەدرێت

لە شاری ڕانسی فەرەنسا، بە پێشەنگایەتی گەنجانی کورد لە فەرەنسا (گەنجانی کوردستانی لە فەرەنسا_ جەدەکە_فە) و کۆمەڵەی ژنانی ئارین میرکان، سێیەمین فیستیڤاڵی گەنجان و کەلتووری هۆزان سەرحەد ئەنجام دەدرێت.

لە چوارچێوەی هەڵمەتی "ئازادی بۆ ڕێبەر ئاپۆ، چارەسەری سیاسی بۆ پرسی کورد" لە ٢٢ی حوزەیران، ڕۆژی یەکشەممە، سێیەمین فیستیڤاڵی گەنجان و کەلتووری هۆزان سەرحەد ئەنجام دەدرێت. چاوەڕێ دەکرێت لە چەندین وڵاتی ئەوروپاوە، بەتایبەت لە فەرەنسا، هەزاران کەس بەشداری فیستیڤاڵەکە بکەن.

لە فیستیڤاڵەکەدا، هەڵپەڕکێی فۆلکلۆریی کوردی پێشکەش دەکرێت. وە چەندین هونەرمەند و شاعیر بەشدار دەبن.

کۆمیتەی ئامادەکار بانگەوازی لە گەلی کوردی نیشتەجێی فەرەنسا و تەواوی ئەوروپا کرد، بەشداری فیستیڤاڵەکە بکەن.