بە دیمەن

لە کۆبانێ بۆ ئازادی ڕێبەر ئاپۆ کۆنسێرتێک ئەنجام درا

لە کۆبانێ بە پێشەنگایەتی ناوەندی چاند و هونەری باقی خدۆ و تەڤگەری هیلالی زێڕین بە درووشمی "بە ڕوحی چاند و هونەری دیموکراتیکەوە ئازادی ڕێبەر ئاپۆ مسۆگەر دەکەین" کۆنسێرتێک ئەنجام درا.

گەلانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا بە هەموو جۆرە چالاکی و بەرخۆدانێک لە تێکۆشاندان بۆ مسۆگەرکردنی ئازادیی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ. بە پێشەنگایەتی و ئامادەبوونی ژنان دانیشتوانی شاری کۆبانێ لە هەموو ڕەگەز و ئاستەکان بۆ ئەو مەبەستە بە پێشەنگایەتی ناوەندی چاند و هونەری باقی خدۆ و تەڤگەری هیلالی زێڕین بە درووشمی "بە ڕوحی چاند و هونەری دیموکراتیکەوە ئازادی ڕێبەر ئاپۆ مسۆگەر دەکەین" کۆنسێرتێکیان ئەنجام دا.

پێش کۆنسێرتەکە ئەندامی ناوەندی چاند و هونەریی باقی خدۆ، فەرهاد عەلوش قسەیکرد و ئاماژەی بەوەدا ڕێبەر ئاپۆ بووە بە هێز و ئیرادەی هەموو گەلانی جیهان و پارادایمەکانی بووە بە دەرچەی ڕزگاری گەلان، بۆیە پێویستە بە هەموو جۆرێک خاوەنداری لێبکرێت.

دواتر ئەندامی کۆردیناسیۆنی کۆنگرەی ستاری کانتۆنی فرات، شەوین ئەحمەد قسەیکرد و سەرنجی خستەسەر پرۆسەی چارەسەریی کە ڕێبەر ئاپۆ داوێتی بە دەستپێکردن، ئاماژەی بەوەشدا تا ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ وەک ژنان بەردەوام دەبن لە تێکۆشان.

دوای قسەکان، دەربارەی ژیانی ڕێبەر ئاپۆ و بانگەوازییەکەی سینەڤیزیۆنێک نمایش کرا، دواتر چالاکییە هونەرییەکان بە ئامادەبوونی هونەرمەندان و ژەنیاران دەسی پێکرد و ئامادەبووان شادی و هەڵپەڕکێییان گێڕا.

کۆنسێرتەکە بە درووشمەکانی "بێ سەرۆک ژیان نابێ"، "بەرخۆدان ژیانە" و "ژن، ژیان، ئازادی" کۆتای هات.