وەزیری بەرگریی ئیسرائیل هەڕەشەی توند لە ئێران دەکات
یسرائیل کاتزی وەزیری بەرگریی ئیسرائیل ڕایگەیاند، "گەردەلوولێک لە تاران ڕوودەدات" و هەڕەشەی ڕووخاندنی ڕژێمی کرد.
یسرائیل کاتزی وەزیری بەرگریی ئیسرائیل ڕایگەیاند، "گەردەلوولێک لە تاران ڕوودەدات" و هەڕەشەی ڕووخاندنی ڕژێمی کرد.
یسرائیل کاتز، وەزیری بەرگریی ئیسرائیل لەسەر میدیای دیجیتاڵ هەڕەشەی کۆتاییهێنان بە ڕژێمی ئێستای ئێرانی کرد.
کاتز وتی،"گەردەلوولێک لە تاران ڕوودەدات" و سەرنجی خستە سەر بەردەوامی بۆمباران و هێرشەکانی ئیسرائیل بۆسەر ئێران لە ڕۆژانی ڕابردوودا.
کاتز وتی، "سیمبولەکانی دەسەڵاتداریی دەکرێنە ئامانج و لەناودەبرێن، خەڵک شارەکان چۆڵ دەکەن، بەم شێوەیە دیکتاتۆرییەت دەڕوخێت."
ئیسرائیل بەشێوەیەکی فەرمی بانگەشەی ئەوە دەکات کە هێرشەکان بەمەبەستی لەناوبردنی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێرانە کە وەک هەڕەشە بۆسەر خۆی دەیبێنێت. بەڵام لە ڕۆژانی ڕابردوودا زیاتر باسی گۆڕینی ڕژێمی ئێستای تاران دەکرێت.