باڵەخانەی ڕادیۆ و تەلەفزیۆنی ئێران کرایە ئامانج
کەمێک پێش ئێستە، لە پەخشی ڕاستەوخۆدا باڵەخانەی ڕادیۆ و تەلەفزیۆنی ئێران لەلایەن سوپای ئیسرائیلەوە کرایە ئامانج.
کەمێک پێش ئێستە، لە پەخشی ڕاستەوخۆدا باڵەخانەی ڕادیۆ و تەلەفزیۆنی ئێران لەلایەن سوپای ئیسرائیلەوە کرایە ئامانج.
پاش هۆشدارییەکانی سوپای ئیسرائیل بۆ چۆڵکردنی ناوچەیەکی تاران، سوپای ئیسرائیل هێرشی کردە سەر باڵەخانەی ڕادیۆ و تەلەفزیۆنی ئێران لەو ناوچەیە، وە بۆ چەند خولەکێک پەخشی ڕاستەوخۆ وەستا.
شایەنی باسە لەکاتی بۆردوومانەکەدا، نوێنەری ئەنجوومەنی شوورای ئیسلامی محەمەد مەنان ڕەئیسی لە ستۆدیۆی ڕادیۆ و تەلەفزیۆن ئامادەبوو.
هێشتا زانیاری ورد دەربارەی زیانەکانی بۆردوومانەکە بەردەست نییە.