میدیاکانی ئیسرائیل بانگەشەی کوژرانی فەرماندەیەکی دیکەی ئێران دەکەن
میدیاكانی ئیسرائیل بڵاویان كردەوە، عەلی شادمانی فەرماندەی بارەگای خاتەم ئەنبیای سوپای پاسداران لە هێرشەکانی وڵاتەکەیاندا بۆسەر ئێران کوژراوە.
میدیاكانی ئیسرائیل بڵاویان كردەوە، عەلی شادمانی فەرماندەی بارەگای خاتەم ئەنبیای سوپای پاسداران لە هێرشەکانی وڵاتەکەیاندا بۆسەر ئێران کوژراوە.
میدیاكانی ئیسرائیل بڵاویان كردەوە، عەلی شادمانی، فەرماندەی بارەگای خاتەم ئەنبیای سوپای پاسداران لە هێرشە ئاسمانییەکانی ئیسرائیل بۆسەر ئێران کورژاوە، دوای ئەوەی لە هەینی ڕابردوودا لە لایەن عەلی خامنەیی ڕابەری باڵای ئاینی ئێرانەوە دانراوە.
ئاماژەش بەوەکراوە، عەلی شادمانی نزیکترین فەرماندەی سەربازی بووە لە عەلی خامنەیی ڕابەری باڵای ئاینی ئێرانەوە، چەند ڕۆژێک لەمەوبەر عەلی شادمانی لە شوێنی غولام عەلی رەشيد دەستبەکار بووە کە ئەویش لە یەکەم ڕۆژی بۆردوومانەکانی ئیسرائیلدا کوژرا.