لە ٢١ی حوزەیران فێستیڤاڵی ژنانی زیلان لە لیڤەرکوزن ئەنجام دەدرێت

یەکێتی ژنانی کوردی ئەڵمانیا (یەژەکە-ئە) نۆزدەهەمین فێستیڤاڵی ژنانی زیلان لە ٢١ی حوزەیران لە شاری لیڤەرکوزنی ئەڵمانیا ئەنجام دەدات.

فیستیڤاڵەکە بە دروشمی "بە ژن ژیان ئازادی دەستکەوتەکانی ژنان بپارێزە" ئەنجام دەدرێت. فیستیڤاڵەکە دەکرێتە دیاری بۆ ژنانی شەهیدی تێکۆشەری ٥٢ ساڵەی نەتەوەیی.

فێستیڤاڵەکە بە بەشداری ژنانی کورد لە ئەڵمانیا، بەلجیکیا و هۆڵندا ئەنجام دەدرێت. لە هەمانکاتدا چەندین ڕێکخراوی ژنان، هونەرمەند و دەستپێشخەرییە مەدەنییەکان لە فیستیڤاڵەکەدا بەشداردەبن.

بەرەو شۆڕشی ژن...

لە ڕاگەیاندراوەکەی یەژەکە-سەدا ئاماژە بەوەکراوە فێستیڤاڵەکەی ئەمساڵ بە ڕۆحی بانگەوازەکەی ڕێبەر ئاپۆ بۆ ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک ئەنجام دەدرێت و گوترا: "ئەمساڵ بە شێوەیەکی جیاواز، مانادار و گرنگ  پێشوازی لە فێستیڤاڵەکە دەکەین. وەک ژنان دەزانین دەبێت لە خۆمانەوە دەست پێبکەین، گۆڕانکاری دروست بکەین و پێشەنگایەتی کۆمەڵگە بکەین."

یەژەکە-سە بە تایبەتی بانگەوازی لە ژنانی کورد کرد و فێستیڤاڵەکەی هەم وەک گۆڕەپانی بەرخۆدان هەم وەک زەمینەی خاوەندارێتی کردن لە تێکۆشان هەڵسەنگاند.

هونەر، تێکۆشان و پشتیووانی ژنان

لە فێستیڤاڵەکەدا هونەرمەندان؛ چۆپی، بەرفین محەمەدۆڤ، باران بۆزیەل، بنەوش جزیرە، سۆسەن، نوارین، ئۆزگور ئیشک و زینێ بۆتان ئامادە دەبن و هونەرەکانیان پێشکەش دەکەن. هەروەها بە ستاندێک ڕەنج و کارەکانی ژنان نیشان دەدرێت و لەگەڵییدا بەرهەمەکانی ڕێکخراوەکان ژنان و هونەری جۆراوجۆر نیشان دەدرێن.

بانگەوازی بەشداربوون

لە کۆتایی ڕاگەیاندراوەکەییدا یەژەکە-ئە بانگەوازی لە هەموو ژنانی ئەڵمانیا، بەلجیکا کرد، کە لە ٢١ی حوزەیران بە جل و بەرگی نەتەوەیی و دڵ خۆشییەوە بەشداری فیستیڤاڵەکە ببن.