ئایکان سەڤەر: شەڕی ئێران-ئیسرائیل درێژخایەن دەبێت

ڕۆژنامەنووس ئایکان سەڤەر ئاماژەی بەم شێوەیی هێرشەکانیشەوە هێشتا جەنگی ئیسرائیل-ئێران درێژمەودا دەبێت و بەرفروانتر دەبێت.

ڕۆژنامەنووس ئایکان سەڤەر لە ڕێگەی ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF) هەڵسەنگاندنی بۆ پێشهاتەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوین کرد و  ڕایگەیاند کە ئەم شەڕە شەڕی جیهانی سەرمایەدارییە و وتی: "ئەو سەرکردانەی لەلایەن سەرمایەداریەوە دروست کراون، ترەمپ و کەسانێکی هاوشێوەی ئەون." سەڤەر وتی: "سۆسیالیزم یان کۆمۆنیزم ئێستا لەوانەیە وەک خەونێک لەلایەن زۆر کەسەوە سەیر بکرێت، بەڵام جیهانی سەرمایەداری تەنانەت خەونیشی نییە. ئۆجالان ئاماژەی بە گرنگی کۆمەڵگەی کۆمیناڵی دیموکراتیک کردووە، ئەمە پێناسەیەکی تری سۆسیالیزمە، ئێستا، ئەو ڕێکخراوەی کە لە دژی ئەم شەڕە بنیات بنرێت، دەتوانرێت لەسەر ئەم بنەمایە بێت، لە هەمان کاتدا دەتوانێت ببێتە پێگەیەکی نێونەتەوەیی."

ڕۆژنامەنووس ئایکان سەڤەر باسی لەوە کرد کە شەڕی ئێران و ئیسرائیل پێشهاتێکی چاوەڕوانکراو بوو و وتی: "شەڕەکە لە کاتێکدا دەستی پێکرد کە دانوستانەکانی ئەمریکا و ئێران بەردەوام بوون و ئەمە گرنگە. ئەگەری هەیە دەستکەوتن و بڵاوکردنەوەی زانیاری هەواڵگری لەسەر ئیسرائیل لەلایەن ئێرانەوە کاریگەری لەسەر هەنگاوەکانی ئیسرائیل هەبووبێت، هەروەها ئێران سەبارەت بە کۆگا مووشەکییەکانی پڕوپاگەندەی زۆری کرد."

شەڕی جیهانی سێیەم چووەتە قۆناغێکی نوێیەوە

سەڤەر، ڕایگەیاند کە شەڕی جیهانی سێیەم کەوتووتە قۆناغێکی نوێیەوە و ڕایگەیاند کە ئەم شەڕە هەموو بەراوەردە ستراتیژی و کۆنەکان لەخۆدەگرێت و وتی: "بۆ نموونە ئێران لە سەردەمی شادا لە دۆخێکی داگیرکراویدا بوو، ئێستا هەوڵێک هەیە بۆ گەراندنەوەی ئەمە. لە لایەکی دیکەوە ئەم شەڕە دژی وڵاتی چینیشە. یانێ بەشێکە لەو ستراتیژییەی کە پێی دەوترێت گەمارۆدانی چین، هەموو ئەمانە بەیەکەوە گرێدراون. بۆیە هەوڵەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆ ئەوەی ببنە هێزی هەژموون لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە توندوتیژی و شەڕەوە بەردەوامە.

ئەو دۆخە نائاساییەی کە بەهۆی شەڕەوە دروست بووە

سیڤەر وتی: "کێشەی ڕاستەقینەی ئەمڕۆ ئەو دۆخەیە کە بە هۆی شەڕەوە دروست بووە. مرۆڤەکان چیتر ناتوانن بە شێوەیەکی ئاسایی بیربکەنەوە، لە ڕابردوودا لە ئەنجامی شەڕدا سروشتیترین کردەوە ئەوە بووە کە مرۆڤەکان لە دژی بوەستنەوە، ئێستا وا نییە. هەر کەس سەیر دەکات، تەنانەت هەوڵدەدەن مرۆڤەکان بکەنە لایەنگری خۆیان. سیاسەتمەداران هۆشیاری خۆیان لەدەستداوە."

تورکیا کارێکی پێچەوانەی گەورە دەکات

سەڤەر، لە وەڵامی ئەو پرسیارەی 'ئایا نۆرەی تورکیا دەگات؟' ڕایگەیاند، کارێکی پێچەوانەی گەورە دەکرێت و وتی: "تورکیا تا ئێستا هاوشیوەی ئەو سیاسەتانەی کە ئیسرائیل لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا بەڕێوەی بردووە و مامەڵەی کردووە. بەرێوەبەری ئێستا لەسەر تاوانێکی گەورە و خوێن دانیشتووە، بۆیە ناتوانێت متمانەی بە داهاتووی خۆی هەبێت. ئەوان ئەم ناسەقامگیرییە بڵاودەکەنەوە بە هەموو کۆمەڵگاکاندا بە وتنی ئەوەی کە 'ڕەنگە ئیسرائیل هێرش بکاتە سەرمان'. مەبەستی ڕاستەقینەیان خزمەتکردنی بەرژەوەندییە دەسەڵاتدارییەکانی تورکیایە."

ئامانجە دەسەڵاتدارییەکانی تورکیا

سەڤەر رایگەیاند: "لەوانەیە ڕۆژهەڵاتی کوردستانیش لەناو ئامانجەکاندا بێت، تورکیا لە گەڵ سیا و حکومەتی عەلیێڤ لە باشووری ڕۆژئاوای ئازەربایجانەوە پڕۆژەکانی بەڕیوە دەبات. ئەم پرۆسەیە لەسەر ئەرمینیاش هەڕەشەیە. کۆبوونەوەکانی ئەردۆغان-عەلیێڤ-پاشینیان بەشێکە لەو پڕۆژە گەورەیە. بەڕێوەبەرانی تورکیا دەزانن کە تاوانبارن و دەزانن کە کۆمەڵگەی تورکیایان ڕووبەڕووی گەندەڵی کردووتەوە. بۆیە پەنا دەبەنە بەر شاردنەوە و دەماگۆژی."

شەڕەکە بە شێوەیەک بەردەوام دەبێت

ڕۆژنامەنووس ئایکان سەڤەر، ڕایگەیاند کە ئەم شەڕە بۆ ماوەیەکی درێژ بەردەوام بێت و وتی: "نە ئیسرائیل و نە ئەمریکا هەوڵ نادەن هێرشی زەوینی بکەن. پاش ئەوەی زیانێکی گەورە ڕوویدا، لەوانەیە شەڕەکە بوەستێندرێت. بەڵام پرۆسەی شەڕەکە درێژخایەن دەبێت و بە شێوەیەک کەم دەبێتەوە. گەورەترین زیان بە خەڵک دەگات. بۆیە دەبێت سیاسەتێک جێبەجێ بکرێت بۆ وەستاندنی شەڕەکە. ئەمەش نەک بۆ چەپەکان، بەڵکو بۆ داهاتووی جیهانیش پێویستە. ئێمە لە جیهانێکداین کە بەسەربازی بوون و فاشیزم بەهێزتر دەبێت. بۆیە راگرتنی شەڕ گرنگییەکی بنەڕەتیە."

ئەمە یەکێک لەو ئامانجانەیە کە سەرمایەداری دەیسەپێنێت

سەڤەر لە کۆتاییه قسەکانیسا وتی: "ئەم شەڕە ڕووخساری راستەقینەی ئێستای سەرمایەدارییە. سەرمایەداری سەرکردەی وەک ترەمپی بەسەر ئێمەدا سەپاندووە. ئەمە ڕێکەوت نییە، ئەمە یەکێک لەو ئامانجانەیە کە سەرمایەداری بەسەرماندا دەسەپێنێت. لە کۆتاییدا جگە لە سۆسیالیزم و کۆمۆنیزم هیچ ڕێگەیەکی تر بۆ ڕزگار بوون لە جیهاندا بوونی نییە.