عومەر لاچینەر: سۆسیالزم پێویستی بە نوێبوونەوە و پێناسەیەکی نوێ هەیە
عومەر لاچینەر ئاماژەی بەوەدا، ئەگەر ئاستی تێکۆشانی سۆسیالیزمی دووسەد ساڵی ڕابردوو لەبەرچاو بگیرێت، دەبینین پێویستمان بە پێناسەیەکی نوێ بۆ سۆسیالیزم هەیە.
عومەر لاچینەر ئاماژەی بەوەدا، ئەگەر ئاستی تێکۆشانی سۆسیالیزمی دووسەد ساڵی ڕابردوو لەبەرچاو بگیرێت، دەبینین پێویستمان بە پێناسەیەکی نوێ بۆ سۆسیالیزم هەیە.
گفتوگۆکان لەسەر دەقی دیدگاکەی ڕێبەر ئاپۆ کە پێشکەشی کۆنگرەی ١٢ـیەمینی پەکەکەی کرد بەردەوامن. کە تێیدا ڕەخنەی لە سۆسیالیزمی بونیادنراو گیراوە، هەروەها خستنەرووی سۆسیالیزمی نەتەوەی دیموکراتیک و پێشکەشکردنی شێوازی بەڕێوەبردنەکەنی بووە بە جێ سەرنجی لایەنە سۆسیالیستییەکان.
نوسەر و ڕۆژنامەوان عومەر لاچینەر سەبارەت بە دیدگای نوێی ڕێبەر ئاپۆ و پارادایمی نوێی تەڤگەری ئازادیی کورد بۆ ئاژانسی هەواڵی فوڕات (ANF) قسەی کرد.
'پێناسەکردنی سۆسیالیزمی نوێ مەرجە'
لاچینەر ئاماژەی بەوەدا، کردنی گفتوگۆکان ئاساییە و باسی لەوە کرد کە پێناسەکردنی سۆسیالیزمێکی نوێ مەرجە. لاچینەر گوتی، "بەڕای من، کێشەکە ڕەخنەگرتن نییە لە هەندێک لە کەموکوڕییەکانی پێشەنگانی سۆسیالیست، کێشەکە لەوە قووڵتر و بەرفراوانترە. کاتێک دێین ئاستی تێکۆشانی سۆسیالیزمی دووسەد ساڵی ڕابردوو دەخەینە بەرچاوی خۆمان، ناچارییە کە گفتوگۆکان لەسەر هێما دامەزرێنەرە "هزر"ییەکانی سۆسیالیست نەبێت، بەڵکو لەسەر بەڕێوەبردنی و دەستپێکردن و پێناسەیەکی نوێی سۆسیالیزم بێت."
'گۆڕانکاری لە شارەوانییەکاندا گرنگە'
لاچینەر تیشکی خستەسەر نموونەی شارەوانییەکان کە لە دەقی دیدگاکەدا تایبەت بە کۆمۆنەکان خراوەتە بەرباس و ئاماژەی بەوە کرد کە ئەمە هەنگاوێکی گرنگ دەبێت بۆئەوەی ڕێ بە دەوڵەت نەدرێت ببێتە ئامڕازێکی فشار لەسەر کۆمەڵگە. لاچینەر گوتی، "بۆ ئەوەی ڕێ لە دەوڵەت بگیرێت کە وەک ئامڕازێکی فشار و هێزێکی سەربەخۆ لەسەر کۆمەڵگە بسەپێنرێت، ئەم ڕێبازە یەکێک لە ئامانجە سەرەکییەکانی ڕێبازی یەکسانە. بێگومان پێویست و گرنگە کە کار بۆ ئەوە بکرێت کە لەم چوارچێوەیەدا گۆڕانکاریی لە شارەوانییەکانی ئێستادا بکرێت.
لاچینەر ئاماژەی بەوە کرد، بانگەوازی ئەنتەرناسیۆنالیزم کە لە دەقی دیدگاکەی ڕێبەر ئاپۆدا هاتووە گرنگە و باسی لەوە کرد، پێویستە بزووتنەوە سۆسیالیستەکانیش بەخۆیاندا بچنەوە. لاچینەر ڕایگەیاند ئەنتەرناسیۆنالیزم یەکێکە لە پێوەرە سەرەکییەکانی بزوتنەوە 'چەپ/یەکسانی' ـیەکان و گوتی، "دەشێت بڵێین کێشە و لاوازییەکانی سەدساڵی ڕابردوو لە گۆڕەپانی 'چەپ/سۆسیالیستی'ـدا، بەتایبەت لەو بابەتەدا خۆی دەبینێتەوە. هەربۆیە هەر بزوتنەوەیەک کە پێویستیی خۆی بۆ بەخۆداچوونەوە و سەرلەنوێ خۆدروستکردنەوە دەبینێت، پێویستە گرنگی بەم بابەتە بدات، بۆ گەشکردنی ڕوح و هەڵوێستی ئەنتەرناسیۆنالیست بکەوێتە ناو کار و هەوڵدانەوە. ئەمە ئەرکی سەرکییەتی."