لە سنووری چەمچەماڵ درۆنێک کەوتەخوارەوە

بەرەبەیانی ئەمرۆ درۆنێک سنوری شاردێی سەنگاوی سەر بە شارۆچکەی چەمچەماڵ کەوتووەتەخوارەوە.

ڕاگەیاندرا بەرەبەیانی ئەمڕۆ درۆنێک کە دیار نییە هی چ وڵاتێکە ،لە گوندی کارێزەی دەلۆی سنوری شاردێی سەر بە شارۆچکەی چەمچەماڵ لە پارێزگای سلێمانی کەوتووەتەخوارەوە.

ئەمەش لە کاتێکدایە لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا لە چەندین ناوچەی باشووری کوردستان لە موشەکی ئێرانەوە بیگرە تا بگات بەدرۆن کەووتوونەتە خوارەوە. لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا لە سنوری شەنگال درۆنێک کەوتەخوارەوە.