دیوانی هاوسەرۆکایەتی کۆنگرەی گەل بەبۆنەی ژیانئاوای دایکە ڕەیحان دایکی هاوسەرۆکی کۆنسەی بەڕێوەبەری کۆما جڤاکێن کوردستان (کەجەکە) جەمیل بایکەوە بە پەیامێک سەرەخۆشی بنەماڵەی هێژای بایک کرد.
پەیامەکەی هاوسەرۆکایەتی کۆنگرەی گەل بەم شێوەیەیە:
"بە غەمگینیەوە بیستمان، دایکی هاوسەرۆکی کۆنسەی بەڕێوەبەری کەجەکە بەڕێز جەمیل بایک، دایکی هێژامان ڕەیحان بایک گیانی لەدەستداوە و گەڕایەوە بۆلای خودای دلۆڤانی. سەرەخۆشی خۆمان لە هەڤاڵ جەمیل بایک و هەموو بنەماڵەکەی دەکەین، هاوبەشی خەم و ئازاریانیان. داوای بەخشندەی لە خودا دەکەین بۆ دایکە ڕەیحان.
لەم پرۆسە مێژووییەدا، هیوادارین پرسەی دایکە ڕەیحان ببێتە هۆکاری یەکگرتوویی گەلەکەمان بۆ خاوەنداریکردن لە پرۆسەی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک. لەسەر ئەم بنەمایە جارێکی دیکە سەرەخۆشی لە بنەماڵەی بایک دەکەین، سڵاو و ڕێزی خۆمانیان پێشکەش دەکەین."