فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان بە تێکشکاوییەوە لە مەخموور دۆزرایەوە

زانراوە دوێنێ، فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی خۆکوژ کە بەسەر کامپی پەنابەرانی مەخمووردا تێدەپەڕیووە و دواتر بە دووری ٣٠٠ مەتر لە نزیک کامپی مەخموور کەوتە خوارەوە.

بە گوێری ڕۆژنیوز، ئێوارەی دوێنێ نزیکەی کاتژمێر ١٩:٠٠ فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی خۆکوژ بە نزمییەوە بەسەر کامپی پەنابەرانی شەهید ڕۆستەم جودی (مەمخوور)ـدا پەڕێوەتەوە و دواتر لە دووری ٣٠٠ مەتر لە کامپەکەوە کەوتە خوارەوە.

ئاماژەش بەوەکراوە، فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکە دوای کەوتنەخوارەوەی ئەمڕۆ دۆزراوەتەوە و هێزە عێراقییەکان گەیشتوونەتە شوێنی ڕووداوەکە، تا ئێستا نەزانراوە فڕۆکەکە هی کام  وڵاتێکە و بەرەو کوێ ڕۆشتووە.