چەتەکان لە عەفرین خۆپیشاندەرانیان ڕفاند
چەتەکانی دەوڵەتی تورک لە عەفرین ژمارەیەک گەنجیان ڕفاند کە دژی تاوانی چەتەکان خۆپیشاندانیان ڕێکخستبوو.
چەتەکانی دەوڵەتی تورک لە عەفرین ژمارەیەک گەنجیان ڕفاند کە دژی تاوانی چەتەکان خۆپیشاندانیان ڕێکخستبوو.
ئەمڕۆ لە عەفرین ژمارەیەک گەنج دژی تاوانەکانی چەتەکانی دەوڵەتی تورک و کوشتنی منداڵێک بە ناوی مستەفا شێخۆ، خۆپیشاندانیان ئەنجامدا.
بەگوێرەی زانیارییەکان، خۆپیشاندانەکە لە چوارڕیانی نەورۆزی شاری عەفرین دەستی پێ کردووە. بەپێی سەرچاوەکان، چەتەکان تەقەیان لە خۆپیشاندەران کردووە و ژمارەیەک گەنجیان بەرەو جێیەکی نادیار ڕفاندووە.
دوێنێ چەتەکانی دەوڵەتی تورک لە گوندی حاج حسنۆی شاری جندریسە، منداڵێکیان بە ناوی مستەفا جەمیل شێخۆ کوشت. ئەم تاوانە ناڕەزایەتیی بەرفراوانی لێ کەوتەوە.