لە دژی ڕێکارەکانی زیندانی تاکەکەسی "جۆری بیر" کە لە زیندانەکانی تورکیا و کورستان جێبەجێ دەکرێت، لە چەند شارێکی ئەوروپا مانگرتن لە خواردن ئەنجام دەدرێت. ئەم جارە لە شاری بازل بەڕێوەدەچێت. مانگرتنەکە کە ٢٠ ی حوزەیران دەستی پێ کرد، ٣ ڕۆژ بەردەوام دەبێت، بە پێشەنگایەتی ناوەندی کەلتوور و هونەری بازل ڕێکخراوە.
وتەبێژی فیدراسیۆنی کرێکارانی کۆچبەری سویسرا (ÎGÎF) حوسەین تۆرون ڕایگەیاند سیستەمی جۆری بیر ئامانجی تێکشکاندنی ئیرادەی زیندانیانی شۆڕشگێڕ و لەناوبردنی هزری بەرخۆدانە.
هەروەها ئاماژە بەوە کراوە، ئەندامانی (سەگەدەگە) لە ٢ ی حوزەیرانەوە لە تورکیا گیراون و ٤ کەس هێشتا لە مانگرتن لە خواردنن. لەلایەکی ترەوە، ماجا کە لە هەنگاریا زیندانییە، لە ٥ ی حوزەیرانەوە لە ژووری تاکەکەسی زیندانی کراوە و مامەڵەی خراپی لەگەڵ دەکرێت.
بەشداربوون دژی سیستەمی گۆشەگیری لە تورکیا و ئەوروپا بانگەوازیان کرد بۆ تێکۆشانی هاوبەش، داخوازییەکانیان بەم جۆرەیە:
١- داخستنی زیندانەکانی جۆری بیر لە تورکیا.
٢- کۆتایهێنان بە شێوازەکانی گۆشەگیری دژی زیندانیانی سیاسی.
٣- دەستبەجێ ئازادکردنی زیندانیانی سەگەدەفە.
٤- کۆتاییهێنان بە ئەشکەنجە و ڕادەستکردنی ماجای ئەنتی فاشیست بە ئەڵمانیا.
٥- کۆتاییهێنان بە سیاسەتی ڕادەستکردنەوە بەرامبەر ئەنتی فاشیستەکان.
ڕاگەیاندرا کە زیندانی جۆری بیر مانای "مردنی بێ گۆڕە"، بانگەواز لە ڕای گشتی ئەوروپا کرا، بەرامبەر ئەم کارانە بێدەنگ نەمێنن. ئاشکراکردن و هەڵوەشاندنەوەی سیستەمی گۆشەگیری جۆری بیر، بەرپرسیارێتییەکی نێونەتەوەییە.