لە حەلەب چالاکییەکی هونەری بۆ ئازادی ڕێبەر ئاپۆ ڕێکخرا

یەکێتی ژنانی گەنج لە حەلەب بە چالاکییەکی هونەری، داوای ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ-یان کرد و پشتیوانی خۆیان بۆ 'بانگەوازی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک'ـی دەربڕی.

بە درووشمی" کاتی پێشەنگایەتییە بۆ ئازادی"  یەکێتی ژنانی گەنج لە حەلەب  بە چالاکییەکی هونەری داوای ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆیان کرد و پشتیوانی خۆیان بۆ بانگەوازی ئاشتی و کۆمەڵگای دیموکراتیک دەربڕیی.

لە شەوچەرەیەکدا کە لە پارکی عەفرینی گەرەکی شێخ مەقسودی حەلەب ڕێکخرا، ژنانی گەنج، ئەندامانی ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی و نوێنەری پارتە سیاسیەکان تێدا بەشداربوون. بە ئەنجامدانی چالاکییەکی هونەری، داوای ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ-یان کرد و پشتیوانی خۆیان بۆ 'بانگەوازی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک'ـی دەربڕی.

وتاری دەسپێکردنی چالاکییەکە لەلایەن ئەندامی بەرێوبەری یەکێتی ژنانی گەنج، شەمس عەلی پێشکەش کرا.  شەمس لە وتارەکەی خۆیدا تێشکی خستە سەر گرنگی بانگەوازی ئاشتی و کۆمەڵگای دیموکراتی ڕێبەر ئاپۆ و گوتی: بۆ کۆتایهێنان بە کۆمەڵکوژی و شەڕ، پێوسە ئەو بانگەوازە پێکبهێندرێت و ئاشتی مسۆگەر ببێت. ئەو بەنگەوازە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەراست خاڵێکی وەرچەرخان گەورەیە، بە پێکهێنانی ئەو بانگەوازە خوشک-برایەتی گەلان، فرە ڕەنگی کولتووری و ئاینی مسۆگەر دەبێت، هەروەها کۆتای بە سیستەمی کۆیەلایەتی دێت، ئایندەی ئاشتیانەی نێوان گەلان دێتەئاراوە".

چالاکیکە بە نمایشکردنی هونەریانەی  گرووپە هونەرەییەکانی شەهید دەلیلا-ی سەر بە تەڤگەری هیلالی زێرین و گروپی شەهید زیلان-ی یەکێتی خوێندکاران بە خوێندنی هەڵبەست و گۆرانی لەسەر ڕێبەر ئاپۆ کۆتای هات.