ڕۆژی ٢٠ـی حوزەیران لە ١٠ گوندی نێوان ناوچەکانی خانا ئاخپاری ئامەد و ناوچەی شەمرەخی مێردین ئاگرێک کەوتەوە. بەهۆی ئاگرەکەوە ١٥ هاووڵاتی گیانیان لەدەستدا. لە ڕۆژی کەوتنەوەی ئاگرەکەوە تا ئێستا گوندنشینان ناڕەزایەتی دەردەبڕن و دەڵێن ئەگەر لە سەرەتاوە لە ڕێگای ئاسمانییەوە هەوڵی کوژاندنەوەی ئاگرەکە بدرایە ئەو کارەساتە ڕووی نەدەدا. گوندنشینانی ناوچەکە دەڵێن دەڵێن هێشتا ڕێوشوێنی پێویست لەو شوێنانە نەگیراوەتە بەر کە بەر ئاگرەکە کەوتوون و هێشتا شوێنەواری ئاگرەکە ماوەتەوە.
دەداش هیچ بەرپرسیارێتییەکی ئاگرەکە کە لە گوندی کۆکساڵانی سەر بە خانا ئاخپار کە لە ئەنجامی ستوونی کارەباییەوە کەوتەوە، کە نزیکەی ٣٧ ساڵە هیچ نۆژەنکرنەوەیەکی تێدا نەکراوە لەئەستۆ ناگرێت. لە ڕاپۆرتێکی شارەزایاندا بەناوی "کارەساتی سروشتی"ـەوە هەوڵدرا تاوانەکەی دەداش پەردەپۆس بکرێت. دوای گلەیی گوندنشینان دەداش هەرەشەی لێ کردن و بەبیانووی ئەوەی 'قەرزیان هەیە' ئاوی بیرەکەیانی بڕی. گوندنشینان بەهۆی بێئاوییەوە ناتوانن کشتوکاڵ بکەن. لەو گوندانەی کە کێشەی کارەبا و ئاویان هەیە، بڕینی کارەبا و ئاو بەشێوەیەکی سیستماتیک تێیاندا بەردەوامە.
لەنێو دانیشتووانانی گوندی کۆکساڵاندا مەحموود ئەرەن و عوسمان ئەسەن باسیان لەوە کرد کە دەداش زوڵمیان لێدەکات، لەبارەی کێشەکانی خۆیان لە دوای ئاگرەکەوە بۆ ئاژانسەکەمان دوان. ئاماژەیان بەوە کرد کە لەئەنجامی ئاگرەکە لە گوندەکەی ئەوان دوو کەس گیانی لەدەستداوە و لەو ڕۆژەوە بەتەواویی ژیانیان گۆڕانکاریی بەسەردا هاتووە و ئاماژەیان بەوە کرد کە ئەو کێشەکانەشی پێش ئاگرەکە هەیانبوو هێشتا بەردەوامن.
محەمەد ئەرەن لەبارەی کێشەکانەوە بەکورتی گوتی، "ئەوە ساڵێکە کارەبای زەوییەکان لە لادێکە نییە. ئێمە ساڵانە ١٠٠ دۆنم گەنمەشامیمان دەچاند، بەڵام ئەمساڵ دەوڵەت و دەداشیش ڕێگەیان نەدا. دەداش بە ئاشکرا وتی، 'ئەگەر کشتوکاڵ بکەن کارەباتان پێ نادەین' و بەڕاستیش نەدرا. لەم ڕۆژەوە تا ئێستا نە لە زەوییەکان و نە لە ماڵەکانیش کارەبا نییە. بەسەدان بیری ئاومان بێکەڵک ماون. بەشێوەیەکی نادادپەروانە سزای ملیۆنان لیرەیان بەسەر گوندنشیناندا سەپاندووە."
ئەرەن وتیشی ئەوان هەوڵدەدەن لەڕێی تانکەرەوە ئاو دابین بکەن و باسی لەوە کرد کە ئەمە هەم بێسوودە و هەمیش ناکرێ بەردەوامی پێ بدرێت. وتیشی لە ئاگرەکەی ساڵی ڕابردوودا بەسەدان زەویی کشتوکاڵی لەناوچوون. ئەگەر گەنم چێنرابایە، خاکەکەی تەڕ دەبوو ئاگرەکە هێندە تەشەنەی نەدەکرد. ئێمە خۆمان کارەساتێکی گەورەمان بینی، بەدەم زیانەکانمانەوە نەهاتن. سەرەڕای ئەوەش کارکردنمان لێ قەدەغە دەکرێت."
١٠٠ سەر مەڕم سووتا؛ دەداش جارێکی تر ستەمی لێ کردین
عوسمان ئەرەن کە زیانلێکەوتووی ئاگرەکەیە، بەو شێوەیە لەبارەی ئەو ڕۆژە ناخۆشەوە قسەی کرد: ئاگرەکە لە تەزووی کارەباییەوە سەریهەڵدا، بەهۆی باوە بەخێرایی بڵاوبوویەوە. زەوی، باخ و ئاژەڵەکانمان هەمووی سووتان. ١٠٠ سەر مەڕی من سووتان. ئێمە خۆمان لە ئاگرەکەدا ئازاری زۆرمان بینی، ئێستاش ڕووبەڕووی زوڵمی دەداش دەبینەوە. کارەبا و ئاویان بڕی. ژیانمان بەسەختی بەڕێدەکەین."
ئەرەن باسی لەوە کرد ئەو لەو کاتەدا لە سایەی کۆمەکی خەڵکەوە کەوتووەتە سەر پێ و گوتی: هەندێک مەڕیان بۆ ناردین، خواردنیان نارد. شوانەکان لەنێوان خۆیان ئاژەڵیان کۆکردەوە و پێیان داین. ئەم پشتگیرییە لەبیر ناکەین. بەڵام دەداش بارودۆخی ئێمەی نەبینی، زیاتر ستەمی لێ کردین.
سزای دارایی سەپێندرا
گوندنشینان دەڵێن، ئەوان لەدوای کارەساتەکەوە چاوەڕوانی هاوکاریی دەوڵەت بوون، کەچی ڕووبەڕووی سزادان بوونەوە. ئاماژەیان بەوە دا، هەلومەرجی ژیان لە گوندەکە کە بێ کارەبا و بێ ئاوە، تا دێت زەحمەت دەبێت و بانگەوازیان بۆ بەرپرسان کرد، "ئێمە ناتوانین کشتوکاڵ بکەین، ناتوانین ئاژەڵەکانمان بەخێو بکەین. بێ کارکردن چۆن بژین؟ کارەبا مافی سەرەتایی ئێمەیە. لەم گوندەدا خەڵک مردن، دڵەکان سوتان. ئێستاش دەتانەوێت بژین کەچی هەموو شتێکمان لێ دەسەنرێت."