بە دیمەن

فێستیڤاڵی ژنانی زیلان؛ ئامانجمان پاراستنی دەستکەوتەکانی ژنانە

بە بەشداری هەزاران ژن ١٩هەمین ڤیستیڤاڵی زیلان لە شاری لیڤەرکۆزنی ئەڵمانیا بەڕێوەدەچێت.

نۆزدەهەمین ڤیستیڤاڵی زیلان لە ئەڵمانیا بە درووشمی 'بە فەلسەفەی ژن، ژیان، ئازادیییەوە دەستکەوتەکانمان دەپارێزین' دەستپێکردووە و تێیدا چەندین کوردستانی لە زۆربەی وڵاتانی ئەوروپا و ناوخۆی ئەڵمانیاوە بەشداری فێستیڤاڵەکە بوون.

سەرەتا ڤیستیڤاڵەکە بە خولەکێک وەستان بۆ گیانی پاکی شەهیدان بە وتاری هاوسەرۆکایەتی هەردوو ڕێکخراوی کۆن-مەد و کەجەدەکەی ئەوروپا دەستیپێکرد.

لە ڤیستیڤاڵەکەدا هەزاران کەس لە ڕەوەندی کورد و دۆستانی کورد لە زۆربەی وڵاتانی ئەوروپا و ناوخۆی ئەڵمانیا بەشدار بوون و بڕیارە بە کۆنسێرت و ئاهەنگ هەتا ئێوارەی ئەمڕۆ بەردەوام ببێت.

ساڵانە لەگەڵ نزیکبوونەوەى ساڵیادی شەهیدبوونى زیلان کناچی  ڤیستیڤاڵی زیلان لە ئەوروپا و بەشەکانی کوردستان بە بەشداری هەزاران لە کوردان و دۆستانی کورد بەڕێوە دەچێت، لەو ڤیستیڤاڵەدا وتار و ئاهەنگ و بابەتى گرنگ و سەرنجڕاکێش پێشکەش دەکرێن.