قوربانیانی هێرشی ئیسرائیل؛ تا ئێستا٤٣٠ کەس لە ئێران کوژراون

بەگۆێرەی وەزارەتی تەندروستی ئێران، لە ١٣ی حوزەیرانەوە بەهۆی هێڕشەکانی ئیسرائیلەوە بۆسەر ئێران، ٤٣٠کەس کوژراون و ٣٥٠٠ کەسی دیکەش برینداربوون.

شەڕی ئیسرائیل و ئێران کە لە ١٣ی حوزەیران بە هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران دەستی پێکرد، لە نۆهەمین ڕۆژی دا بەردەوامە. وەزارەتی تەندروستی ئێران سەبارەت بە ژمارەی ئەو کەسانەی کە لە ئەنجامی هێرشەکانی ئیسرائیلدا کوژراون، ئامارێکی بڵاوکردەوە.

بەگوێرەی ئامارەکانی وەزارەتەکە، لە ١٣ی حوزەیرانەوە تا ئێستا لە ئەنجامی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران ٤٣٠ کەس کوژراون و ٣٥٠٠ کەسی دیکەش برینداربوون.

هەروەها بەگوێرەی بەیاننامەکە، زۆربەی قوربانیانی هێرشەکان تیمی پزیشکی، بەشی فریاکەوتن و کەسانی مەدەنی بوونە. بەگوێرەی وەزارەتی تەندروستی ئیسرائیل، لە ١٣ی حوزەیرانەوە، لە ئەنجامی هێرشەکانی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل، ٢٤کەس ژیانیان لەدەستداوە و ٢٧١ کەسیش برینداربوون.