بە دیمەن

عەباس وەلی: زۆر گرنگە کوردانی ڕۆژهەڵات هێزێکی هاوبەشی سەربازی درووستکەن!

نووسەر و پرۆفیسۆر د. عەباس وەلی ئاماژەی بەوەدا شەڕی ئیسرائیل-ئێران پلان و پلانڕێژی ئەمریکایە و گوتی: "یەکگرتنی هێزە کوردییەکان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و درووستکردنێکی هێزێکی هاوبەشی سەربازی گرنگە.

عەباس وەلی

شەڕی ئێران و ئیسرائیل لە مێژووییەکی نزیکەوە بوونی هەیە و بەم دوایانەش بەم جەنگەی ئێستا وەرچەرخا بۆ بەرکەووتنی ڕاستەوخۆی سەربازی. هەرچەندە هاوسەنگییە هەرێمییەکان لە دوای شەڕی ئیسرائیل-حەماسەوە کە لە ٧ـی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣دا بەخێرای گۆڕان. هێرشی ئاسمانییەکانی ئیسرائیل بۆسەر خاکی ئێران و بەرپەرچدانەوەی هێرشەکان لەلایەن ئێرانەوە دەرخەری ئەوەیە ئیدی شەڕەکان پەیوەست بە دیزانیکردنەوەی ڕۆژهەڵاتی ناوین تەنانەت لەئاستی پێکدادانی ڕاستوخۆی دەوڵەتەکانیشدا ئاسیی بووەتەوە.

پسۆری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، پرۆفیسۆر. د. عەباس وەلی لەڕێگەی ئاژانسمانەوە هەڵسەنگاندی بۆ پێشهاتەکانی ئێستا کرد و ئاماژەی بەوەدا ئیسرائیل هەم لە پێناو پاراستنی بەرژەوەندییەکانی خۆیی و هەمیش وەک هێزێکی وەکالەتی بە ئامانجی بەرژوەندیییە هەرێمییەکانی ئەمریکا لە ناوچەکەدا ڕۆڵ دەگێڕێت.

د. عەباس وەلی ئاماژەی بەو ئامانجە دیار و شارەوەکانی شەڕەکرد کرد و گوتی: "دیارترین ئامانجی شەڕەکە بۆ ناچارکردنی ئێرانە کۆتای بە چالاکییە ئەتۆمی و بەرنامە مووشەکییەکانی بهێنێت، یان لە ناوەوە گۆڕانکاری لە ڕژێمدا درووستکات."

د. عەباس وەلی ئاشکرای کرد، ئێران وێڕای ئەوەی هەر لەدەستپێکەوە زیانی گەورەی بەرکەووت، بەڵام بەرەنگاربووەوە و جەنگێکی مووشەکی کاریگەری لەدژی ئیسرائیل دەستپێکرد و گوتی: "ئەم دۆخەش فشارەکانی لەسەر ئیسرائیل زیاتر کردووە و لایەنە سیاسییەکانی شەڕەکەی قوڵترکردووەتەوە."

د. عەباس وەلی سەرنجی خستەسەر دەستەوەردانە گریمانکراوەکانی ئەمریکا و گوتی، ئەگەر ئۆپەراسیۆنی زەمینی ڕاستەخۆی ئەمریکا لە شەڕەکەدا کەمە، بەڵام دەستوەردانی ئاسمانی بۆسەر بەرنامە ئەتۆمییەکانی ئێران لەلایەن ئەمریکاوە ئەگەرێکی کراوە و لە ڕۆژڤدا دەبن.

د. عەباس وەلی سەرنجی خستەسەر سیاسەتەکانی دۆناڵد ترامپی سەرۆکی ئەمریکا و دەستنشانی کرد ترامپ دەتوانێت بە سەرکەوتن لەم شەڕەدا هەوڵی قەرەبووکردنەوەی لاوازییەکانی لە سیاسەتی ناخۆدا بکاتەوە.

شەڕەکە و ڕۆژهەڵاتی کوردستان

د. عەباس وەلی لە درێژەی هەڵسەنگاندنەکەییدا سەرنجی خستەسەر کاریگەریییەکانی شەڕەکە لەسەر ڕۆژهەڵاتی کوردستان  و ئاماژەی بەوەدا گۆڕینی گریمانەکراوی ڕژێم دەتوانێت دەرفەتێک بۆکوردان بئافرێنێت.

وەلی باسی لەوە کرد کە پێویستە پارتە سیاسییە کوردییەکان لە چوارچێوەی بەرنامە و ڕێوشوێنێکی  سەربازیی یەکگرتوودا یەکبگرن. د. عەباس وەلی ئاشکرایکرد ئەم ئامادەکارییە هەم بۆ ئەوەیە دوای گۆڕینی ڕژێم لە ئیدارەی گریمانەکراوەدا خاوەنی قسەبن و هەمیش بۆئەوەی لە دژی شەپۆلە فشارە گریمانەکراوییەکان بوەستنەوە، گرنگیی و کاریگەرییەکی زۆری هەیە.

نووسەر و پرۆفیسۆر. د. عەباس وەلی ئاماژەی بەوە کرد، لەسەر لایەنە کوردییەکان پێویستە کە هەموو ناکۆکییەکانی خۆیان بخەنە لاوە و گوتارێکی دیموکراسیی و نەتەوەیی بئافرێنن. د. عەباس وەلی لە کۆتاییدا وتی کورد لەسایەی ئەو بەرنامە یەکگرتووەدا، دەتوانن ببنە یەکێک لە کارەکتەرە بەهێزەکانی سەردەمی نوێی ئێران.