هەپەگە ناسنامەی گەریلایەکی شەهیدی ئاشکرا کرد
هەپەگە-نەڕەچە شەهیدبوونی گەریلا شۆڕش ئەورینی لە هەرێمی خواکوڕک ڕاگەیاند و گوتی: "دڵسۆزبوونی هاوڕێمان شۆڕش بۆ تێکۆشان، دەبێتە ڕێبەر و ڕێ ڕووناکەرەوەی تێکۆشانمان."
هەپەگە-نەڕەچە شەهیدبوونی گەریلا شۆڕش ئەورینی لە هەرێمی خواکوڕک ڕاگەیاند و گوتی: "دڵسۆزبوونی هاوڕێمان شۆڕش بۆ تێکۆشان، دەبێتە ڕێبەر و ڕێ ڕووناکەرەوەی تێکۆشانمان."
ڕاگەیاندراوەکەی ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هێزەکانی پاراستنی گەل (هەپەگە-نەڕەچە) بەم شێوەیە:
"هاوڕێمان شۆڕش ئەورین لە ١٨ـی شووباتی ٢٠٢٥دا لە هەرێمی خواکوڕک شەهید بوو.
ڕۆڵەی بوێر و قارەمانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان هاوڕێ شۆڕش ئەورین، بە بەشداری سادە و خاکیانە و بڕیاردارییەوە بووە نموونەیەک بۆ هەموو هاوڕێیانی. وێرایی تەمەن کەمی و گەنجێتییەکەی، هەموو ئەرکێکی بە شایستەییەوە جێبەجێ کرد. بە جۆری ژیانی ئاپۆیی، هاوڕێتی بتەوییەوە، بە توڕەییەکانی لە دووژمن و ڕێپێوانی بێ دوودڵیییەوە لەسەر هێڵی فیدایی ئاپۆیی، میراتێکی بەهێزی لە دوای خۆی بۆ بەجێهێشتین.
هاوڕێمان لە هەموو بوارێکی تێکۆشاندا لە دڵی هەموو هاوڕێیانییدا جێگەی خۆی گرت، بە شەهیدبوونی غەمگینییەکی قوڵی درووستکرد. دڵسۆزبوونی هاوڕێمان شۆڕش بۆ تێکۆشان، دەبێتە ڕێبەر و ڕێ ڕووناکەرەوەی تێکۆشانمان. هاوڕێمان شۆڕش بە بوێرییە زۆرەکەیەوە لە مێژووی تێکۆشانماندا ناوی خۆی نەخشاند. سەرەخۆشی خۆمان لە خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و تەواوی گەلی وڵاتپارێزمان و بەتایبەت لە بنەماڵەی هێژای هاورێی شەهیدمان دەکەین و لە ئاست بیرهێنانەوەییەدا بە ڕێزەوە بەژنمان دادەنەوێنیتەوە.
زانیارییەکان لەسەر ناسنامەی هاوڕێمان شۆڕش ئەورین بەم شێوەیە:
ناسناو: ئەورین
ناو و پاشناو: پەیمان جەبرائیلی
شوێنی لەدایکبوون: خۆی
ناوی دایک و باوک: نەسرین - ڕەزا
کات و شوێنی شەهیدبوون: ١٨ـی شووباتی ٢٠٢٥ / خواکوڕک."