پەرتووکی 'ئاوێنەی شەڕی تێکەڵاو' چاپ و بڵاو بووەوە
پەرتووکی ئاوێنەی شەڕی تێکەڵاو (هیبریدی) لە نووسینی ئامەد شاهو کە تیشک دەخاتە سەر چەمک و ئامرازەکانی شەڕی تێکەڵاو، لەلایەن ناوەندی ڕاگەیاندنی پەژاکەوە بە شێوەزاری سۆرانی چاپ و بڵاوکرایەوە.
پەرتووکی ئاوێنەی شەڕی تێکەڵاو (هیبریدی) لە نووسینی ئامەد شاهو کە تیشک دەخاتە سەر چەمک و ئامرازەکانی شەڕی تێکەڵاو، لەلایەن ناوەندی ڕاگەیاندنی پەژاکەوە بە شێوەزاری سۆرانی چاپ و بڵاوکرایەوە.
پەرتووکی ئاوێنەی شەڕی تێکەڵاو (هیبریدی) بەشێوەازی سۆرانی (کورمانجی ناوەڕاست) کە هەشت بەش لە خۆ دەگرێت و تێیدیا شیکاری کراوە بۆ ڕەهەند و لایەنە جۆربەجۆرەکانی شەڕی تێکەڵاو. لە پەرتووکەدا باس لە کاریگەرییەکانی میدیا، پڕوپاگەندە، شێواندنی واقع، هێرشی ئەلیکترۆنی و زیرەکی دەستکرد دەکات لە داڕشتی ئەم جۆرە شەڕەدا.
لە چوارچێوەی پەرتووکەکەدا تیشکخراوەتەسەر ئەزموونی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و پارتی ژیانی ئازادی کوردستان (پەژاک) پەیوەست بە ستراتیژییەکانی بەرەنگاربوونەوەی ئەم جۆرە شەڕانەوە. هەر لە پەرتووکەدا لێکۆڵینەوەی ورد کراوە لەسەر ئەو تۆمەتانەی لە لایەن دەوڵەتانی زلهێز و هەرێمییەوە لەسەر بزووتنەوەی ڕزگاری کورد بەڕێوەیان بردووە. هەروەها شیکاری بۆ ڕۆڵی دەوڵەتان کراوە لە ئەنجامدانی شەڕی تێکەڵاودا.
ئەم کتێبە لە ماڵپەڕی فەرمی پەژاک لە (http://www.pjak.net) بەردەستە. بۆ دابەزاندنی کتێبی "ئاوێنەی شەڕی تێکەڵاو" کلیک لێرە بکە.