گرووپە چەتەکان هەڵیانکوتایە سەر تەل عەران و ژمارەیەک گەنجیان ڕفاند

گرووپە چەتەکان هەڵیانکوتایە سەر شارۆچکەی کوردنشینی تەل عەران لە ڕۆژهەڵاتی شاری حەلەب، دەیان گەنج ڕفێندران.

گرووپێکی چەتە کە نازانرێت سەر بە کێن، لە شارۆچکەی تەل عەران لە گوندەواری ڕۆژهەڵاتی شاری حەلەب، هێرشیان کردە سەر هاوڵاتیان، هەڵیانکوتایە سەر ماڵان و ژمارەیەک گەنجیان ڕفاند.

چەتەکان بە دەمامک و چەکەوە هەڵیانکوتایەسەر شارۆچکەکە، ماڵی چەند هاوڵاتییەکیان وێران کرد و ژمارەیەک هاوڵاتیان ڕفاند. تا ئێستە ناوی کەسە ڕفێندراوەکان نازانرێت.

لە شارۆچکەکانی تەل عەران و تەل حاسل چەتەکانی دەوڵەتی تورک لە ٢٨ی تەمموزی ٢٠١٣ کۆمەڵکوژییان دژی سەدان هاوڵاتی دوو شارۆچکەکە ئەنجامدا.