بە دیمەن

کورد لە باشووری فەرەنسا لاپەڕەیەکی نوێیان هەڵدایەوە: فیدراسیۆنێک بە فەرمی دامەزرا

لە مارسیلیا فیدراسیۆنی کۆمۆنەی دیموکراتیک لە باشووری فەرەنسا بە کۆنگرەیک دامەزراندنی خۆی ڕاگەیاند. لە کۆنگرەکەدا بە بەشدارییەکی بەرچاوی ئامادەبووان، پرۆسەیەکی نوێی ڕێکخستن و پشتیوانی کۆمەڵایەتی بۆ کوردانی تاراوگە دەستی پێ کرد.

لە شاری مارسیلیای فەرەنسا، بە کۆنگرەی یەکەم، فیدراسیۆنی کۆمۆنەی دیموکراتیک لە باشووری فەرەنسا (FKDK-BF)  بە فەرمی دامەزرا. سەدان کەس لە شارە جیاوازەکانەوە بەشداربوون و کۆنگرەکە بە جۆشەوە بەڕێوەچوو.

کۆنگرەکە لە کەسێتی کادرانی پێشەنگی پەکەکە عەلی حەیدەر قەیتان و ڕەزا ئاڵتون بە خولەکێک وەستان بۆ یادی شەهیدانی ئازادیی کوردستان دەستی پێ کرد.

پاش هەڵبژاردنی دیوان و ڕاگەیاندنی ڕۆژەڤی کۆنگرەکە، مانیفێستۆی سۆسیالیزمی کۆمەڵگەی دیموکراتیک و بانگەوازی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک خوێنرایەوە، ئاماژە کرا بە بناغە ئایدۆلۆژییەکانی کۆنفرانسەکە.

زوبەیدە زومروت: لە هەموو جێیەک ڕێکخراو دەبین

هاوسەرۆکی کۆنگرەی کۆمەڵگەی دیموکراتیکی کوردستانیان لە ئەوروپا (کەجەدەکە_ئە) زوبەیدە زومروت و ئەندامی دیوانی موراد جەیلان لە کۆنگرەکەدا قسەیان کرد. زوبەیدە زومروت ڕایگەیاند مانیفێستۆی سۆسیالیزمی کۆمەڵگەی دیموکراتیکی ڕێبەر ئاپۆ بۆ گەلانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ڕێنیشاندەرە و فیدراسیۆنەکە بەگوێرەی ئەم دیدگایە دامەزراوە. ئەم فیدراسیۆنە بۆ کوردانی تاراوگە لەدایکبوونەوەیە.

جەیلان: فیدراسیۆنەکە وەڵامگۆیە بۆ پێویستییە کۆمەڵایەتییەکان

موراد جەیلان ڕایگەیاند بۆ چارەسەری پرسەکانی زمان و کەلتوور و کۆمەڵایەتی کۆمەڵگەی کورد لە باشووری فەرەنسا، هەنگاوێکی گرنگە، گوتی: "ئەم فیدراسیۆنە بۆ کوردانی باشووری فەرەنسا سەرەتایەکی نوێیە. سڵاو لە کۆنگرەکە دەکەم و بەهیوام خێری تێدا بێت بۆ گەلی کورد".

پەیڕەوی ناوخۆیی فیدراسیۆنەکە لە کۆنگرەکە خوێنرایەوە، جەخت دەکاتەوە فیدراسیۆنەکە بنەما دیموکراتیک و کۆمۆناڵ و ئیکۆلۆژیک و ئازادیخوازیی ژن و یەکسانی بە بناغە دەگرێت. فیدراسیۆنەکە بەگوێرەی یاساکانی فەرەنسا لەسەر زەمینەیەکی یاسایی خەبات دەکات.

ئامانجە سەرەکییەکانی نێو پەیڕەوە ناوخۆییەکە بەم جۆرەیە:

_ بنیاتنانی سیستەمێکی کۆنفیدراڵی دیموکراتیک.

_ڕێکخستنی هەرێمی و گشتی.

_بەهێزکردنی نوێنەرایەتیی کۆمەڵایەتی.

_بەڕێوەبردنی تێکۆشانی دیموکراتیکی ڕادیکاڵ.

_پاراستنی فرەیی کەلتووریی و یەکسانی.

ئازادیخوازیی ژن و ئیکۆلۆژی و دیموکراسیی ڕاستەوخۆ لە بنەما سەرەکییەکانی فیدراسیۆنەکەن. فیدراسیۆنەکە دژی هەڵوێستە ڕەگەزپەرست و دەسەڵاتدارەکان تێدەکۆشێت و ئامانجی کۆمەڵگەیەکی یەکسان و هەمەڕەنگە.

کۆنگرەکە بە هەڵبژاردنی هاوسەرۆک و ئەندامانی لیژنەی بەڕێوەبەر کۆتایی هات. لە هۆڵەکەدا درووشمی "بژی سەرۆک ئاپۆ" کۆتایی هات.