لە دیمەشق هێرشکرایە سەر کەنیسەیەک و لانی کەم ١٥ کەس گیانیان لەدەستدا
لە ئەنجامی هێرشێکی خۆکوژی بۆ سەر کەنیسەی مار ئیلیاس لە دیمەشق، ١٥ کەس گیانیان لەدەستدا.
لە ئەنجامی هێرشێکی خۆکوژی بۆ سەر کەنیسەی مار ئیلیاس لە دیمەشق، ١٥ کەس گیانیان لەدەستدا.
لە کەنیسەی مار ئیلیاس لە هەرێمی دویلعەی دیمەشق هێرشی خۆکوژی ئەنجامدرا. بەگوێرەی زانیارییەکان خۆکوژەکە لەنێو کەنیسەکەدا خۆی تەقاندووەتەوە.
بەگوێرەی زانیارییەکان، پاش ئەوەی خۆکوژەکە بە کڵانشیکۆف دەستڕێژیی گولـلەی لە کەسانی نێو کەنیسەکە کردووە، دواتر خۆی تەقاندۆتەوە.
لە ئەنجامی دەستڕێژی گولـلە و خۆتەقاندنەوەکەدا، لانی کەم ١٥ کەس گیانیان لەدەستدا.