بە دیمەن

ئەحمەد قەرەموس: چاوەڕوانی بەشداریی هەمووانین لە گردبوونەوەکەی کۆڵندا

لە سەدەمین ساڵیادی ڕاپەرینی شێخ سەعیددا ٢٧ – ٢٨ـی حوزەیران لە بڕۆکسل کۆنفرانسێک، ٢٩ـی حوزەیرانیش لە کۆڵن گردبوونەوەیەک ڕێکدەخرێت. هاوسەرۆکی کەنەکە بانگەوازی لە هەموونان کرد کە بەمەبەستی ڕێزگتن لە بەها نەتەوەییەکان بەشداریی لە کۆبوونەوەکە بکات.

ئەحمەد قەرەموس

سەدەمین ساڵیدی ڕاپەرینی شێخ سەعید نزیکدەبێتەوە کە لە دامەزراندنی کۆماری تورکیادا لە دژی جێبەجێ نەکردنی ئەو بەڵێنانەیی دەوڵەت بە کوردانی دا و دواتر پشتوێی خست ڕوویدا، پاشان ڕاپەرینەکە لەلایەن دەوڵەتی تورکەوە بە توندی سەرکوتکرا. شێخ سەعید و ٤٦ هاوڕێی ٢٩ـی حوزەیرانی ١٩٢٥ لە ئامەد لەسێدارە دران.

لەماوەی ١٠٠ ساڵی ڕابردوودا نە دەوڵەتی تورک دەستی لە سیاسەتی نکۆڵی و لەناوبردنی خۆی بەردا، نە کوردیش دەستی لە مافی خۆی هەڵگرت. لە ١٠٠ـەمین ساڵیادی ڕاپەڕینی شێخ سەعیددا بە پێشەنگایەتیی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان (کەنەکە) لە برۆکسلی پایتەخی بەلجیکا بۆ ماوەی دوو ڕۆژ کۆنفرانسێک بەڕێوە دەچێت. هەر لە دوای کۆنفڕانسەکەی ٢٧-٢٨ـی حوزەیران، ٢٩ـی حوزەیران لە شاری کۆڵنی ئەڵمانیا ڕێپێوان و کۆبوونەوەیەک ئەنجامدەدرێت.

سەبارەت بە کۆنفرانسەکەی برۆکسل و کۆبوونەوەکەی کۆڵن، هاوسەرۆکی کەنەکە ئەحمەد قەرەموس بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF) قسەی کرد.

قەرەموس ئاماژەی بەوە کرد، پشتپەردەی ئەو ڕاپەڕینانەی باکووری کوردستان لە مێژووی کۆماری تورکیادا ڕوویانداوە تا ئێستا ڕوون نەکراوەتەوە و باسی لەوە کرد، ئەم ڕاپەڕینانە بۆ داخوازییەکانی ماف و ئازادی ئەنجامدراون و پێویستە کورد باش تێیان بگات. قەرەموس وتی دەیانەوێت باسی ئەوە بکەن کە پێش و پاشی ڕاپەڕینەکەی شێخ سەعید چی بوو، پشتپەردەی مێژوویی ڕووداوەکە چی بوو، چی بەدوای خۆیدا هینا و باسی لە کۆنفڕانسی ساڵیادی لۆزان کرد کە بەهەمان شێوە ڕێکخرابوو.

مافەکانی کورد بە پەیمانی لۆزان پێشێلکران

قەرەموس ڕایگەیاند کە لە پەیمانی لۆزاندا ناحەقییەکی زۆر گەورە بەرامبەر کورد ئەنجامدرا، ڕاپەڕینی شێخ سەعیدیش لەدژی ئەو ناحەقییە دەستیپێکرد و باسی لەوە کرد، لە دەوری شێخ سەعید گەلێک توێژی پێشکەوتوو خواز و ڕۆشنبیر هەبوون کە لە ئاستی ئەکادیمیدا کاریان دەکرد. قەرەموس ئاماژەی بەوە کرد، هەموو ئەو مافە کلتووری، یاسایی و دەستوورییانەی بەر لە ساڵی ١٩٢١ بە کورد درابوو، بە پەیمانی لۆزان لێی سەندرانەوە و ڕایگەیاند، ئەم بارودۆخە بووە هۆکار کە کورد ڕاپەڕن. قەرەموس ئاماژەی بەوە کرد، داخوازییەکانی شێخ سەعید و هاوڕێکانی هێشتا لەئارادان و ئاماژەی بە گفتوگۆ هەنووکەییەکان لەسەر چارەسەری پرسی سیاسیی کورد لە تورکیا کرد و وتی، کێشەکان تەنها لە چوارچێوەی دیموکراسیدا بە هەڵنانی هەنگاوی یاسایی و دەستووری دەتوانرێت چارەسەر بکرێن.

قەرەموس ئاماژەی بە سووربوونی کورد لەسەر چارەسەری کرد و گوتی، "ئەم کۆنفرانسە هاوکات داخوازیی ڕووبەڕووبوونەوەیە. ئەگەر بەڕاستی ویستێکی ئاشتی هەیە، پێویستە دان بەو ناحەقییەدا بنرێت کە بەرامبەر کورد کراوە." قەرەموس ئاماژەی بە چەواشەکارییەکانی دەوڵەتی تورک کرد سەبارەت بە ڕاپەڕینی شێخ سەعید و ڕایگەیاند، "لە هەوڵداندا بۆ ڕەشکردنی ڕاپەڕینەکەی شێخ سەعید، ناوی 'ئاشبەتاڵ'ـی لێنرا. قەرەموس ئاماژەی بەوە کرد، ڕاپەڕینەکەی شێخ سەعید بەپێچەوانەی بانگەشەکانی دەوڵەتی تورکەوە، ڕاپەڕینێک بوو لە پێناو ماف و ئازادی. ئەحمەد قەرەموس باسی لەوە کرد، لە کۆنفرانسەکەدا هەموو لایەنێکی ڕاپەڕینەکە هەڵدەسەنگێنن، ئەندامی گرنگ بۆ تێکۆشانی هەنووکەیی کورد وەردەگرن و ئەو کەسایەتییانەی کە لەو بوارەدا کاری گرنگیان ئەنجامداوە لە کۆنفرانسەکەدا بەشدار دەبن.

لەپێناو یەکێتیی نەتەوەیی پێویستە کورد یەکبگرێت

قەرەموس سەبارەت بە یەکێتیی نەتەوەیی کورد تیشکی خستە سەر گرنگیی کارکردن لەسەر زەمینەی هاوبەش و ئاماژەی بەوە کرد کە کۆنفرانسەکە بۆ یەکێتیی کورد گرنگە.

بە پەیمانی لۆزان مافەکانی کورد دەستی بەسەردا گیراوە

قەرەموس ڕایگەیاند؛ بەهۆی پەیمانی لۆزانەوە بەرامبەر گەلی کورد نادادپەروەرییەکی گەورە کراوە و سەرهەڵدانی شێخ سەعید لە دژی ئەم نادادپەروەرییە دەستی پێکردووە، هەروەها وتی: " لە دەوری شێخ سەعید زۆر ناوەندی پێشکەوتوو و ڕۆشنبیر هەبوون کە لە ئاستی ئەکادیمیدا خەباتیان کردووە." قەرەموس ئاماژەی بەوەدا کە پێش ساڵی ١٩٢١ هەموو ئەو مافە کولتووری، یاسایی و دەستوورییانەی کە بە کورد درابوون بە دست پێکردنی پەیمانی لۆزان هەمووی وەرگیرایەوە و ڕایگەیاند کە ئەم دۆخە بووە هۆی ئەوەی کورد سەرهەڵدان بکات. قەرەموس ئاماژەی بەوەکرد کە داواکارییەکانی شێخ سەعید و هەڤاڵانی ئێستاش هەمان داواکاری کۆمەڵگان، هەروەها ئاماژەی بە کۆبوونەوە و وتووێژەکانی ئێستا سەبارەت بە چارەسەری پرسی کورد کرد لە تورکیا و وتی: " پرسەکە تەنیا لە چوارچێوەیەکی دیموکراتیکدا بە بنەما یاسایی و دەستوورییەکان چارەسەر دەکرێت."

قەرەموس ئاماژەی بە پێداگری کورد کرد لەسەر چارەسەری و وتی: "ئەم کۆنفرانسە لەهەمان کاتدا داواکاریی ڕووبەڕووبوونەوەیە. ئەگەر بەڕاستی داوای ئاشتی دەکرێت، دەبێت ئەم نادادپەروەرییەی کە بەرامبەر کورد کراوە کۆتایی بێت". قەرەمووس ئاماژەی بە زانیارییە هەڵە ئایدۆلۆژییەکانی دەوڵەتی تورک کرد سەبارەت بە سەرهەڵدانی شێخ سەعید و ڕایگەیاند کە بە مەبەستی ڕەشکردنی سەرهەڵدانی شێخ سەعید ناویان لێنابوو 'کۆنەپەرەستی'. بەڵکو بە پێچەوانەی ئەو شتانەی دەوڵەتی تورک دەڵێت، سەرهەڵدانی شێخ سەعید، سەرهەڵدانێک بوو لە پێناو ماف و ئازادی گەلی کورد. ئەوەشی ڕایگەیاند کە لە کۆنفرانسەکەدا هەموو لایەنەکانی ئەو سەرهەڵدانە هەڵسەنگاندنی بۆ دەکرێت و لایەنە گرنگەکانی بۆ تێکۆشانی ئێستای کورد کۆدەکاتەوە.

پێویستە گەلی کورد پێکەوە بۆ یەکێتی نەتەوەیی خۆیان دەست بە تێکۆشان بکەن

قەرەمووس بۆ یەکێتی نەتەوەیی کورد جەختی لە گرنگی تێکۆشان لەسەر بنەمایەکی هاوبەش کردەوە و ڕایگەیاند کە کۆنفرانسەکە بۆ یەکێتی گەلی کورد گرنگە و وتی: "سەرهەڵدانی شێخ سەعید بۆ دواکارییە دیموکراتیک و نەتەوەییەکان دەستیپێکرد، دوای شێخ سەعید سەرهەڵدانەکانی دێرسیم، ئاگری، کۆچگری، زیلان و ساسۆن دەستیان پێکرد و لایەنی هاوبەشی هەموو ئەم سەرهەڵدانانە داوای ئازادی و مافە دیموکراتیکەکانی گەلی کورد بوو. لێرە دەردەکەوێت کە لە دەرەوەی جیاوازییە ئایدۆلۆژییەکان، کوردان لە پێناو نەتەوەکەیاند تێکۆشانیان کردووە. بۆیە دەمانەوێت لەم کۆنفرانسەدا، بڵێین کە مافە دیموکراتیکەکان دەتوانن ئەم ڕۆحە جارێکی دیکە بەدەستبهێننەوە."

قەرەمووس وەبیری هێنایەوە کە لە کۆنفرانسەکەدا، ئەکادیمیست، لێکۆڵەران و ڕۆشنبیرانی شارەزا بەشدار دەبن.

ئاماژەی بەوەشکرد کە دوای کۆنفرانسەکە لە ٢٩ی حوزەیران ڕێپێوان و گردبوونەوەیەکی گرنگ لە شاری کۆڵن بەڕێوەدەچێت و داوای لە هەموو کوردستانیان کرد بەشداری گردبوونەوەیە بن.