مەسەدە هێرشی سەر مەسیحییەکانی دیمەشقی شەرمەزار کرد
ئەنجوومەنی سووریا دیموکراتیک (مەسەدە) کۆمەڵکووژیی ٢٢ حوزەیرانی لە دژی کڵێسای مار ئلیاسی لە دیمەشق شەرمەزار کرد.
ئەنجوومەنی سووریا دیموکراتیک (مەسەدە) کۆمەڵکووژیی ٢٢ حوزەیرانی لە دژی کڵێسای مار ئلیاسی لە دیمەشق شەرمەزار کرد.
مەسەدە پەیوەست بە کۆمەڵکوژییەکە ڕاگەیاندراوێکی نووسراوی بڵاوکردەوە و گوتی: "پێشێلکردنی پیرۆزی شوێنەکانی پەرستن و دەستدرێژیکردنە سەر ژیانی مەدەنییەکان تاوانێکە لە دژی هەموو بەها ئەخلاقییەکان و پەیماننامە نێونەتەوەییەکان."
مەسەدە لە ڕاگەیاندراوەکەدا ئاماژەی بەوە کرد ئامانجی ئەم هێرشە بڵاوکردنەوەی ترسە لە نێو پێکهاتەکانی سوریا دا.
مەسەدە ئەم کارە قێزەونە تیرۆرستییەیی شەرمەزار کرد و وتی: "ئاشتەوایی نیشتمانی و هاوکاری ڕاستەقینە لە نێوان هەموو هێزەکانی سووریادا دەتوانێت ببێتە بناغەی بونیاتنانی سووریایەکی سەلامەت و سەقامگیر."
لە کۆتایی ڕاگەیاندراوەکەییدا مەسەدە هاوخەمی خۆی بۆ کەسوکاری شەهیدان دەربڕی و هیوای چاکبوونەوەی خێرای بۆ بریندارەکان خواست.