هێرشە ٢٧ خولەکیەکەی ئەمریکا لە دژی ئێران چۆن ئەنجام درا؟
ئەمریکا لە دژی دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران ئۆپراسیۆنێکی سەربازی شاراوەی بە ناوی چەکوشی نیوەشەو "Midnight Hammer" ئەنجامدا.
ئەمریکا لە دژی دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران ئۆپراسیۆنێکی سەربازی شاراوەی بە ناوی چەکوشی نیوەشەو "Midnight Hammer" ئەنجامدا.
ئۆپەراسیۆنەکە شەوی ٢١ی حوزەیران دەستیپێکرد و تەنها لە ماوەی ٢٧ خولەکدا دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران لە فۆردۆ و ناتناز و ئەسفەهان بە ئامانج گرت. سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا دۆناڵد ترامپ دوای ئۆپەراسیۆنەکە گوتی: "خەونی ئەتۆمی ئێرانمان لەناوبرد."
لە بەرەبەیانی شەممە کاتژمێر 5:00 (بەکاتی برۆکسل) ١٢ فڕۆکەی جۆری B-2 سپیریت لە فڕۆکەخانەیەکی سەربازی لە ویلایەتی میزۆری هەڵفڕین، خۆیان لە ڕادار ڕزگار کرد و بەرەو زەریای هێمن ڕۆیشتن، بەڵام ئەمە بۆ فریودانبوو. لە هەمانکاتدا حەوت فڕۆکەی دیکەی B-2 بە بێدەنگی بەسەر زەریای ئەتڵەسیدا فڕین و بەرەو ئێران ڕۆیشتن.
فڕۆکەکە ١٣ تۆن بۆمبی "بانکەر بستەر"ی تێدا هەڵگیرا بوو. ئەم بۆمبانە دەتوانن بە درێژایی ٦٠ مەتر بچنە ژێر زەوییەوە و سەنگەرەکانی ژێرزەمین تێکبشکێنن. ئەم بۆمبانە یەکەمجارە لە ئۆپەراسیۆندا بەکارهێنراون، بنکە ئەتۆمییەکانی ئێرانیان کردە ئامانج.
هێرشی ئەلیکترۆنی و لە ڕادارەکان خاڵی کوێر
هەمان شەو سیستەمی بەرگری ئاسمانی بەهۆی هێرشی کارۆموگناتیسی فڕۆکە جەنگییەکانی ئەمریکا بۆ ماوەیەکی کاتی لەکارکەوت. سوپای ئێران بۆ ماوەی چەند کاتژمێرێک نەیتوانی هەندێک هەرێم ببینێت، واتە کوێر بوو. بەم شێوەیە فڕۆکە بۆمب هاوێژە ئەمریکییەکان بە نهێنی چوونە ناو ئاسمانی ئێرانەوە.
لە فۆردۆ، ناتناز و ئەسفەهان درا
٢٢ی حوزەیران ڕۆژی یەک شەممە لە کاتژمێر ٠٣:٠٠ یەکەم بۆمب لە دامەزراوەی ئەتۆمی ژێرزەمینی فۆردۆ درا. دواتر فڕۆکەکانی دیکە ناتنازیان بە ئامانج گرت. لە هەمانکاتدا ٢٦ مووشەکی تۆماهۆک کە لە دەریاوە هەڵدرابوون بەر بنکەی عەمبارکردنی یۆرانیۆم لە ئەسفەهان کەوت. فڕۆکە ئەمریکییەکان لە ماوەی نزیکەی ٤٠ خولەکدا ناوچەکەیان بەجێهێشت.
لە ترامپەوە ڕاگەیاندراوی 'سەرکەوتن'
بە کاتی واشنتۆن بە شەو لە کاتژمیر 21:00 ترامپ ڕایگەیاند کە ئۆپەراسیۆنەکە "بە شێوەیەکی بێ وێنە تەواو بووە." سوپای ئەمریکا وتی: "هیچ زیانێکمان بەرنەکەوتووە. ژێرخانی ئەتۆمی ئێران لەناوبرا." هەروەها ترامپ لە پەیامێکی دا لەسەر میدیای دیجیتاڵی ئاماژەی بەوەدا کە لە ماوەی ٢٧ خولەکدا ئەتۆمەکانی ئێرانی لەناوبردووە و گوتی: "هیچ سوپایەک ناتوانێت ئەمە بکات."
تاران: ئەمە سەرکەوتن نییە، سەرەتایی کۆتاییەکە
ئیدارەی ئێران هێرشەکەی پشتڕاستکردەوە، بەڵام گوتاری 'زیانی گرنگ نییە، زانیارییەکانمان دروستن'. زیانێکی بچوکبوو. ئایەتوڵڵا خامنەیی لە پەیامێکدا لە دیجیتاڵ میدیاوە گوتی: "ئەمە سەرکەوتن نییە، ئەمە سەرەتایی کۆتایی دوژمنە" بەڵینی وەڵامدانەوەی دا.