لە عەفرین گەنجێک ڕفێندرا

چەتەکانی دەوڵەتی تورک لە شەری ڕاجۆی عەفرینی داگیرکراو هەڵیانکوتایە سەر ماڵێک و گەنجێکیان ڕفاند.

ڕاگەیاندرا کە چەتەکانی دەوڵەتی تورک، سەرلەبەیانی ٢١ ی حوزەیران هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی محمەد بەکر لەسەر ڕێگەی گوندی موساکۆی ڕاجۆ و کوڕەکەیان بە ناوی ڕەشید بەکر (١٨ ساڵ) ڕفاند و بردیان بەرەو جێیەکی نادیار.

ڕەشید بەکر پێش ٤ ساڵ لەڕێگەی دەروازەی سنووری گرێ‌سپییەوە، لە تورکیاوە دیپۆرت کرابووە و ڕفێندرابوو، دواتر لەبەرامبەر بڕە پارەیەکدا ئازادکرابوو.