قەسەدە هێرشی سەر مەسیحییەکانی دیمەشقی شەرمەزار کرد
قەسەدە ئیدانەی هێرشەکەی سەر کڵێسای مار ئلیاسی کرد و ڕایگەیاند، ئامادەیە لە تەواوی ناوچەکانی سوریادا بەرەنگاری تیرۆر ببێتەوە.
قەسەدە ئیدانەی هێرشەکەی سەر کڵێسای مار ئلیاسی کرد و ڕایگەیاند، ئامادەیە لە تەواوی ناوچەکانی سوریادا بەرەنگاری تیرۆر ببێتەوە.
دوێنێ ئێوارە، هێرشکارێک لە کارێکی تیرۆریستییدا بە دەستڕێژی گوللە هێرشی کردە سەر نوێژخوێنانی کڵێسای مار ئلیاس لە هەرێمی دوێلا و دواتر خۆی تەقاندەوە.
سەبارەت بە ڕووداوەکە، فەرماندەیی گشتیی هێزەکانی سوریای دیموکرات (قەسەدە) لە ڕاگەیاندراوێکدا ئیدانەی ئەم هێرشە تیرۆرستییەی کرد و ڕایگەیاند، ئەم هێرشە تەواویی ئەو پێکهاتانەی لە سوریادا خوازیاری ئازادی و ئاشتین دەکاتە ئامانج و گوتی: "تیرۆر بۆ هەموو سورییەکان مەترسییە و دوژمنێکی هاوبەشی پێکەوەژیانی هاوبەشە لە سووریادا."
قەسەدە لە ڕاگەیاندراوەکەیدا ئاماژەی بەوەکرد پابەندە بە تێکۆشانی بۆ بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و ئامادەیە لە تەواوی ناوچەکانی سووریادا بەشداریی هەموو هەوڵدانێک بکات بۆ بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر.