بە دیمەن

هەپەگە-نەڕەچە بە ڕێزدارییەوە چوار شەهیدی بیرهێنایەوە

هەپەگە-نەڕەچە بە ڕێزدارییەوە یادی ئەو چوار گەریلاییەکی کردەوە کە لە ساڵی ٢٠١٨دا لە هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا شەهید بوون و گوتی: "هاوڕێیانمان باران، فەرزاد، موراد و ڕۆژهات بوونە ئافرێنەری پێشکەوتنە مێژووییەکان و دەستکەوتەکانی ئێستا."

ڕاگەیاندراوەی هەپەگە

ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هێزەکانی پاراستنی گەل (هەپەگە-نەڕەچە)، ناسنامەی چوار گەریلای ئازادی کوردستانی ئاشکرا کرد، کە لە یەک کات و شوێندا پێکەوە لە ئەنجامی هێرشی دەوڵەتی تورک بۆسەر هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا شەهید بوون.

ڕاگەیاندراوەکەی هەپەگە-نەڕەچە بەم شێوەیەیە:

"بە ڕێز و پێزانینەوە یادی هاوڕێیانمان باران، فەرزاد، موراد و ڕۆژهات دەکەینەوە، کە لە شووباتی ٢٠١٨دا لە هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا شەهید بوون.

لە قۆناغێکدا کە هێرشەکانی دووژمن لە سەختترین کاتییدا بوو، هاوڕێیانمان باران، فەرزاد، موراد و ڕۆژهات بەهەڵوێستی فیداییانەوە ئاستی نەبەزیوویی گەریلایەتی ئاپۆییان سەلماند و ناوی خۆیان لە مێژوویی تێکۆشاندا نەخشاند. هاوڕێیانمان بە ڕوحی فیدایی ئاپۆییانەوە هەموو دەرفەتێکی خۆیان بەکارهێنا لە وەڵامدانەوەی ئامانجەکانی دەوڵەتی تورک کە بۆ تەسفییەکردنی پەکەکە بوو.

هاوڕێیانمان باران، فەرزاد، موراد و ڕۆژهات بە باوەڕی بەرز و دڵسۆزی بتەویان بە بەهاکانی ئازادی لە دژی هەموو زەحمەتییەکان وەستانەوە بوونە ئافرێنەری پێشکەوتنە مێژووییەکان و دەستکەوتەکانی ئێستا. بەم هۆکارە گەلەکەمان و بنەماڵەی هێژایی شەهیدانمان چەندە سەربەرزبن بە ڕۆڵەکانیان لە جێگەی خۆییەتی و سەنگینە. بەڵێن دەدەین تێکۆشانی ئازادیی ئەم میلیتانە ئاپۆییە فیدایانە و ئەرکی سەردەمیمان جێبەجێ بکەین و لە کەسێتی هاوڕێیانمان باران، فەرزاد، موراد و ڕۆژهات دا شایستەی هەموو هاوڕێیانی شەهیدمان ببین.

لەسەر ئەم بنەمایە سەرەخۆشی خۆمان لە بنەماڵەی هێژای هاوڕێیانمان باران، فەرزاد، موراد و ڕۆژهات و گەلی کوردستانی وڵاتپارێزمان دەکەین.

زانیارییەکان لەسەر ناسنامەی هاوڕێیانی شەهیدمان بەم جۆرەیە:

ناسناو: باران چیا

ناو و پاشناو: مەحسووم قاسمی

شوێنی لە دایکبوون: خۆی

ناوی دایک و باوک: ئایشە - موحەمەد

کات و شوێنی شەهید بوون: شوباتی ٢٠١٨ / هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا.

***

ناسناو: فەرزاد سەما

ناو و پاشناو: بارش ئۆزدەن

شوێنی لە دایکبوون: ئاگری

ناوی دایک و باوک: بەلکزار - محەمەد

کات و شوێنی شەهید بوون: شوباتی ٢٠١٨ / هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا.

***

ناسناو: موراد ئەرداڵ

ناو و پاشناو: عەبدولحەکیم گۆرەن

شوێنی لە دایکبوون: شڕناخ

ناوی دایک و باوک: سەعدیە - ئیسماعیل

کات و شوێنی شەهید بوون: شوباتی ٢٠١٨ / هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا.

***

ناسناو: ڕۆژهات ڕۆژهەڵات

ناو و پاشناو: ئیلیاس حەکیمی

شوێنی لە دایکبوون: ماکۆ

ناوی دایک و باوک: زاهیدە - فەهیم

کات و شوێنی شەهید بوون: شوباتی ٢٠١٨ / هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا.

***