ئێران هێرشی کردە سەر بنکەیەکی سەربازیی ئەمریکا لە قەتەڕ
ئێران شەش مووشەکی ئاڕاستەی بنکەیەکی سەربازیی ئەمریکا لە قەتەر کرد.
ئێران شەش مووشەکی ئاڕاستەی بنکەیەکی سەربازیی ئەمریکا لە قەتەر کرد.
دوای هێرشی ئەمریکا بۆ سەر بنکە ئەتۆمییەکان، ئێران هەڕەشەی کرد کە بنکە سەربازییەکانی ئەمریکا دەکاتە ئامانج. ئێستا هێرشی ئێران بۆ سەر ئەمریکا دەستی پێ کرد و شەش مووشەکی ئاڕاستەی بنکەیەکی سەربازیی ئەمریکا لە قەتەر کرد.
سوپای پاسدارانی ئێران ڕایگەیاند: "هێزەکانیان شەش مووشەکی بالیستیکیان ئاڕاستەی بنکەی سەربازیی عەدیدی ئەمریکا کردووە لە قەتەر".
هێشتا ئاستی زەرەر و زیانەکانی هێرشەکە دیار نییە.