شەهید بێریتان نورحەق چیا لەسەر گۆڕەکەی یادکرایەوە

یەک لە فەرماندەکانی هەرێمی گابار، بێریتان نورحەق چیا کە ٢٣ ی حوزەیرانی ٢٠٢٤ لە گابار شەهیدبوو، لەسەر گۆڕەکەی لە شێخ مەحموودی ناوچەی عومەریانی مێردین یادکرایەوە.

یەک لە فەرماندەکانی هەرێمی گابار، بێریتان نورحەق چیا (سوڵتان داغ) کە ٢٣ ی حوزەیرانی ٢٠٢٤ لە هەرێمی ماوای گابار شەهیدبوو، لەسەر گۆڕەکەی لە شێخ مەحموودی ناوچەی عومەریانی مێردین یادکرایەوە. ئەندامانی دەم پارتی و دایکانی ئاشتی و بنەماڵەی شەهید و بەشێک لە ڕێکخراوەکان و زۆر کەس بەشداری مەراسیمەکە بوون.

پاش خولەکێک وەستان بۆ گیانی شەهیدان، دایکی ئاشتی حەلیمە کایا ڕایگەیاند تێکۆشانی شەهید بێریتان و شەهیدانی ترمان تەنها نموونەیەکی بەرخۆدان نییە، بەڵکو سیمبولی تێکۆشانە بۆ ئاشتی و ئازادی.

هەر لە مەراسیمەکەدا چەند وتەیەکی تر پێشکەش کران، تیشک خرایەسەر ڕۆڵ و تێکۆشانی شەهید بێریتان نورحەق چیا و جەختکرایەوە لەسەر درێژەدان بە بەرخۆدان.

مەراسیمەکە بە درووشمی "شەهید نامرن" کۆتایی هات.