لێدوانی ئەردۆغان لەبارەی پرۆسەکەوە
سەرۆککۆماری تورکیا ڕەجەب تەیب ئەردۆغان ڕایگەیاند پرۆسەی پەیوەست بە چارەسەری پرسی کورد وەک سیاسەتی دەوڵەت بەڕێوەدەبەن و بەبڕیارن لەسەرئەوەی بیگەیەنن بە سەرکەوتن.
سەرۆککۆماری تورکیا ڕەجەب تەیب ئەردۆغان ڕایگەیاند پرۆسەی پەیوەست بە چارەسەری پرسی کورد وەک سیاسەتی دەوڵەت بەڕێوەدەبەن و بەبڕیارن لەسەرئەوەی بیگەیەنن بە سەرکەوتن.
ڕەجەب تەیب ئەردۆغانی سەرۆککۆماری تورکیا پێش بەڕێکەوتنی بۆ بە شداربوون لە کۆبوونەوەی لوتکەی ناتۆ لە شاری لاهای هۆڵەندا، وەڵامی پرسیاری رۆژنامەوانانی دایەوە و یەک لە وەڵامەکان پەیوەست بوو بە پرسی چارەسەری سیاسیانەی کوردەوە.
ئەردۆغان پەیوەست بەو پرۆسەیەیی کە بە بانگەوازییە مێژووییەکەی ٢٧ـی شوباتی ڕێبەر ئاپۆوە دەستیپێکردووە قسەیکرد و گوتی، "وەک سیاسەتی دەوڵەت بە بڕیارین ئەم پرۆسەیە بگەینین بە سەرکەوتن."