بە دیمەن

کۆبوونەوەی دەم پارتی و وەزیری داد کۆتایی هات

کۆبوونەوەی نێوان سەرۆک فراکسیۆنەکانی دەم پارتی گوڵستان کیلیچ کۆچیگیت و سەزای تەمەلی لەگەڵ وەزیری داد یەڵماز تونچ کۆتایی هات. لە کۆبوونەوەکەدا ڕێگەکانی چارەسەر پەیوەست بە کێشەکانی زیندانەکان تاوتوێ کران.

کۆبوونەوەی نێوان سەرۆک فراکسیۆنەکانی پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان (دەم پارتی) گوڵستان کیلیچ کۆچیگیت و سەزای تەمەلی لە وەزارەتی داد لەگەڵ وەزیری داد یەڵماز تونچ کۆتایی هات. کۆبوونەوەکە کاتژمێرێک بەردەوام بوو، هاووتەبێژی کۆمیسیۆنی یاسا و مافەکانی مرۆڤی دەم پارتی، ئۆزتورک تورکدۆغان لەنێو شاندەکەی دەم پارتی‌دا بوو.

'ئێمە کێشەکانی زیندانەکانمان باسکرد'

پاش کۆبوونەوەکە، سەزای تەمەلی ڕایگەیاند کۆبوونەوەکەمان زۆر گرنگ بوو، گوتی: "لە زیندانەکاندا چەندین کێشەی جدیی هەن. ئێمە ئەو کێشانەمان باسکرد. پێکەوە لەبارەی ئەو کێشانەوە گفتوگۆمان کرد، هەروەها لەبارەی گەڕان بەدوای چارەسەری ئەم کێشانەدا گفتوگۆمان کرد. بەهیواین وەزارەتی داد لەم ڕووەوە کاری پێویست و دەستبەجێ بکات و چارەسەری کێشەکان بکات. ئەمە چوارچێوەی کۆبوونەوەکەمان بوو. دووپاتمان کردەوە، کە چارەسەرێکی بەپەلە و دەستبەجێ پێویستە. ئەوانیش گوتیان لەم ڕووەوە کاردەکەن. وەزیر ڕایگەیاند کە ئاگاداری کێشەکانن. ئێمەش داوامان کرد ببەێ دواخستن، ئەم بابەتە بخرێتە بەرنامەی کارەوە. زیندانیانی نەخۆش بۆ ژیان و مانەوە تێدەکۆشن. زیندانیانی نەخۆش بابەتی سەرەکیین. ئێمە تیشکمان خستەسەر ئەو پێشێلکارییانەی کە بوونەتە مایەی کێشە بۆ هەموو زیندانیان".