کۆبوونەوەی دەم پارتی و وەزیری داد بۆ نیو کاتژمێر دواخرا
کۆبوونەوەی نێوان فراکسیۆنی دەم پارتی و وەزیری داد نیو کاتژمێر دواخرا و لە کاتژمێر ١٦:٣٠ ئەنجام دەدرێت.
کۆبوونەوەی نێوان فراکسیۆنی دەم پارتی و وەزیری داد نیو کاتژمێر دواخرا و لە کاتژمێر ١٦:٣٠ ئەنجام دەدرێت.
بڕیارە ئەمڕۆ کۆبوونەوەیەک لەنێوان هاوسەرۆکانی فراکسیۆنی دەم پارتی گوڵستان کلچ کۆچیگێت و سەزای تەمەلی و وەزیری دادی تورکیا یڵماز تونچ ئەنجام بدرێت.
بڕیاربوو کۆبوونەوەکە لە کاتژمێر ١٦:٠٠دا ئەنجام بدرێت، بەڵام زانراوە کۆبوونەوەکە نیوکاتژمێر درەنگ خراوە.
چاوەڕوان دەکرێت، ناڕەزایەتییەکان بەرانبەر دەیەمین پاکێجی دادوەری، ڕەوشی زیندانیانی نەخۆش، بڕیارەکانی دەستەی چاودێریی و کارگێڕی بۆ ئاستەنگکردنی ئازادکردنی زیندانیانی نەخۆش، لە کۆبوونەوەکەدا تاوتوێ بکرێت.