داواکرا ئاگربەست غەززەیش بگرێتەوە
لە ئیسرائیل کۆڕبەندی بنەماڵەی بارمتەکان بەیاننامەیەکیان بڵاوکردەوە و داوای کرد با ئاگربەست لەگەڵ ئێران، غەززەیش بگرێتەوە. هەروەها یایر لاپید سەرۆکی ئۆپۆزسیۆن بەیاننامەیەکی هاوشێوەی بڵاو کردەوە.
لە ئیسرائیل کۆڕبەندی بنەماڵەی بارمتەکان بەیاننامەیەکیان بڵاوکردەوە و داوای کرد با ئاگربەست لەگەڵ ئێران، غەززەیش بگرێتەوە. هەروەها یایر لاپید سەرۆکی ئۆپۆزسیۆن بەیاننامەیەکی هاوشێوەی بڵاو کردەوە.
کۆڕبەندی بنەماڵەی بارمتەکان ڕایگەیاند: "پێویستە ڕێککەوتنی ئاگربەستەکە بە فراوانتر بکرێت بۆ ئەوەی غەززەیش بگرێتەوە، ئێمە داوا لە حکومەت دەکەین بۆ گەڕاندنەوەی هەموو بارمتەکان و کۆتایی هێنان بە شەڕ، هەرکەسێک کە ئاگربەستی لەگەڵ ئێران کردووە، دەتوانێت بەهەمان شێوە شەڕی غەززەش ڕابگرێت."
بە ناونیشانی "لەم ڕۆژانەدا کە گەلی ئیسرائیل ١٢ڕۆژ و ١٢شەوە بەهۆی هێرشەکانی ئێرانەوە نەخەوتووە، ئیتر ئێمە بۆ گەڕانەوەی بارمتەکان ناخەوین". ڕاگەیەندرا کە حکومەتی ئیسرائیل بەرپرسیارە لەوەی ئەم دەرفەتە تا کۆتایی هەڵسەنگێنێت.
لە کۆڕبەندەکەدا ئەوەش راگەیەندرا: "ئەمە داواکاری گەلی ئیسرائیلە."
هەروەها یایر لاپید سەرۆکی ئۆپۆزسیۆن پەیامێکی هاوشێوەی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند: "ئێستا نۆرەی غەززەیە، کاتی ئەوە هاتووە لەوێشدا بگەینە ئەنجامێک، بارمتەکان بهێننەوە و کۆتایی بە شەڕ بهێنن، ئیسرائیل دەبێت دەست نۆژەنکردنەوە بکات."