ترەمپ بە ئیسرائیلی ڕاگەیاند: بۆمبە مەهاوێژن، دەستبەجێ فرۆکەکانتان بکشێننەوە
سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، دۆناڵدا ترەمپ ئاماژەی بەوەدا ئێران و ئیسرائیل ئاگربەستیان پێشێلکردوە و داوای لە ئیسرائیل کرد ئێران بۆردوومان نەکات.
سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، دۆناڵدا ترەمپ ئاماژەی بەوەدا ئێران و ئیسرائیل ئاگربەستیان پێشێلکردوە و داوای لە ئیسرائیل کرد ئێران بۆردوومان نەکات.
سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا دۆناڵد ترامپ ئاماژەی بەوە کە لە ئیسرائیل و ئێران ناڕەزاییە و گوتی: "ئێران و ئیسرائیل ئاگربەستیان پێشێل کردووە."
وتێشی: "هێرشەکەی ئیسرائیلم لە پاش ئاگربەستەکە بە باش نەبینووە و پێشوازییم لێ نەکردوە."
دۆناڵد ترەمپ لەسەر دیجیتاڵ میدیای ترووس سۆشیاڵ (Truth Socialê) ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە و گوتی: "ئیسرائیل، ئەم بۆمبانە مەهاوێژە، گەر بیهاوێژن ئەوا پێشێلکارییەکی مەزن دەبێت. فرۆکەکانتان بکشێننەوە! سەرۆکی نەتەوە یەکگرتووەکانی ئەمریکا دۆناڵدا ترامپ".
قەتر: نابێت ئاگربەست بۆ هێرشکردنە سەر غەززە بەکاربهێنرێت
سەرۆک وەزیرانی قەتر کە لە ئەنجامدانی ئاگربەست ڕۆڵی هەبوو، دەڵێت؛ هیوادارم کە ئیسرائیل ئاگربەست لەگەڵ ئێران بۆ هێرشکردنە سەر خاکی فەلەستین بەکارنەهێنێت.
لە ئێران لایەنیکەم ٦١٠ کەس کوژراون
بەپێی ئاماری نوێی وەزارەتی تەندروستی، لە شەڕی ئێران و ئیسرائیلدا کە لە ١٣ی حوزەیرانەوە دەستیپێکردووە، لەگەڵ ڕۆژی سێشەممەشدا لایەنیکەم ٦١٠ کەس کوژراون و زیاتر لە چوار هەزار و ٧٠٠ کەسیش برینداربوون.
وتەبێژی وەزارەتەکە حوسێن کەرمانپور لەسەر تۆڕی "X" وتی: "نەخۆشخانەکان لە ماوەی ١٢ ڕۆژی ڕابردوودا ڕووبەڕووی دۆخی زۆر سەخت بوونەوە."