کۆبوونەوەی نێوان دەم پارتی و وەزیری داد دەستی پێ کرد

کۆبوونەوەی نێوان سەرۆک فراکسیۆنەکانی دەم پارتی گوڵستان کیلیچ کۆچیگیت و سەزای تەمەلی لەگەڵ وەزیری داد یەڵماز تونچ دەستی پێ کرد.

کۆبوونەوەی نێوان سەرۆک فراکسیۆنەکانی پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان (دەم پارتی)گوڵستان کیلیچ کۆچیگیت و سەزای تەمەلی لە وەزارەتی داد لەگەڵ وەزیری داد یەڵماز تونچ دەستی پێ کرد. هاووتەبێژی کۆمیسیۆنی یاسا و مافەکانی مرۆڤی دەم پارتی،  ئۆزتورک تورکدۆغان لەنێو شاندەکەی دەم پارتی‌دایە.

چاوەڕوان دەکرێت، ڕەوشی زیندانیانی نەخۆش و بڕیارەکانی لیژنەی چاودێری و کارگێڕی  دەربارەی زیندانیانی نەخۆش، هەموارکردنی یاساکان بۆ چارەسەری پرسی کورد، لە کۆبوونەوەکەدا تاوتوێ بکرێت.