ئیسرائیل پێشنیاری ئاگربەستی قبوڵ کرد
حکومەتی ئیسرائیل پێشنیارەکەی دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکای بۆ ئاگربەست قبوڵ کرد، هۆشداری ئەوەیشدا گەر ئاگربەست پێشل بکرێت وەڵامی توندیان دەبێت.
حکومەتی ئیسرائیل پێشنیارەکەی دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکای بۆ ئاگربەست قبوڵ کرد، هۆشداری ئەوەیشدا گەر ئاگربەست پێشل بکرێت وەڵامی توندیان دەبێت.
نووسینگەى سەرۆک وەزیرانى ئیـــسرائیل لەبارەى پێشنیاری ئاگربەستی نێوان ولاتەکەی و ئێران ڕاگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە و تێیدا هاتووە، لەژێر ڕۆشنایی بەدەستهێنانى ئامانجەکەمان و بە هەماهەنگى لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکى ئەمەریکا ڕەزامەندین لەسەر ئاگربەست، ئەوەیش دەستنیشان کراوە گەر ئاگربەست پێشێل بكرێت وەڵامی توندیان دەبێت.
هەر لە ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە: "لەژێر ڕۆشنایی بەدەستهێنانى ئامانجەکەمان و بە هەماهەنگى لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکى ئەمەریکا ڕەزامەندین لەسەر ئاگربەست. ئەگەر ئاگربەست لەلایەن ئێرانەوە پێشێل بكرێت ئەوا وەڵامی توندمان دەبێت."