ئیسرائیل بە راگەیاندنی 'ئاگربەست پێشێلکراوە'، بڕیاری وەڵامدانەوەی دا
ئیسرائیل ڕایگەیاند، ئێران هێرشی مووشەکیی ئەنجامداوە و ئاگربەستی پێشێلکردووە، ئیسرائیل بڕیاریدا وەڵامی هێرشەکەی ئێران دەدرێتەوە.
ئیسرائیل ڕایگەیاند، ئێران هێرشی مووشەکیی ئەنجامداوە و ئاگربەستی پێشێلکردووە، ئیسرائیل بڕیاریدا وەڵامی هێرشەکەی ئێران دەدرێتەوە.
سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاندووە، دوای ئەوەی ئێران هێرشێکی مووشەکیی ئەنجامدا، زەنگی ئاگادارکردنەوە لە چەندین ناوچەی باکووری ئیسرائیل لێدرا.
چەند کاتژمێرکە ئیسرائیل ڕایگەیاندبوو پێشنیاری ئاگربەستەکەی ترەمپی پەسەند کردووە، بەڵام ئێران هێشتا بەڵێی بۆ ئاگربەستەکە نەکردووە.
ئیسڕائیل کاتز، وەزیری بەرگری ئیسرائیل ڕۆژی سێشەممە ڕایگەیاند: "ئێران ئاگربەستی لەگەڵ ئیسرائیل "پێشێل" کردووە و ڕایگەیاند کە فەرمانی بە سوپای ئیسرائیل کردووە وەڵامێکی توندی ئێران بدەنەوە."