میراتی زیلان لە زاپەوە تا ڕۆژئاوا ئاگری ئازادییە

لە ٣٠ی حوزەیرانی ١٩٩٦ زریانێک لە ناوچەی دێرسیم سەریهەڵدا. زریانی زیلان نیشانیدا بوێری ژن چۆن دەتوانێت جیهان بهەژێنێت. زیلان بە چالاکییە فیداییەکەی لە دژی یەکینەیەکی سوپای تورک، گورزێکی قورسی لە دوژمن دا و ئیرادە و خواستی ئازادی نەتەوەیەکی گەیاندە لوتکە.

شەهید زیلان

هەندێک ساتی مێژوویی لە ڕۆحی نەتەوەیەکدا بۆ هەمیشە دەمێنێتەوە؛ وەک سوێندێک، داستانێک، وەک ئاگرێک دەگاتە نەوەکانی داهاتوو. ٣٠ی حوزەیرانی ١٩٩٦ بۆ تەڤگەری ئازادیی کوردستان مێژوویەکی لەو جۆرەیە. ئەم ڕۆژە کە بە "ڕۆژی فیدایی" یاد دەکرێتەوە، ساڵڕۆژی ئەو ساتەیە کە زیلان (زەینەب کناجی) لە ساڵی ١٩٩٦دا بە جەستەی خۆی لە دێرسیم ئازادیی خوڵقاند، چالاکی فیدایی زیلان بوو بە مانیفێستی ڕۆحی نەبەزیو و ئیرادەی ئازادی و بڕیاری نەتەوەیەک.

٣٠ی حوزەیرانی ١٩٩٦ زریانێک لە ناوچەی دێرسیم سەریهەڵدا. زیلان نیشانیدا کە بوێری ژن چۆن دەتوانێت جیهان بهەژێنێت. زیلان بە چالاکییە فیداییەکەی لە دژی یەکینەیەکی سوپای تورک، گورزێکی قورسی لە دوژمن دا و ئیرادە و خواستی ئازادی نەتەوەیەکی گەیاندە لوتکە.

چالاکییە فیداییەکەی زیلان، پابەندبوونی  بە ئایدۆلۆژی ئاپۆیی و تێکۆشان بۆ ئازادیی ژنان و بیرۆکەی کوردستانێکی ئازادی نیشان دا. لە مانای فیدایی بوون بۆ ژیانێکی ئازاد تێپەڕی. زیلان هێمای بوێری، فیدایی بوون و ئیرادەی سەرکەوتن بوو. ئەو هاوارەی کە لە هەرێمی دێرسیم تەقیەوە، لە دڵی گەلی هەموو کوردستاندا بوو بە هیوایەکی مەزن، بوو بە ئیلهامێک لە شاخەکان و ڕێنمایەک بۆ تێکۆشەرانی ئازادیی.

زەینەب کناجی لە ١٠ی ئابی ١٩٧٢لە گوندی ئەلمالی سەر بە پارێزگای مەلەتیە لە بنەماڵەیەکی هۆزی مامۆرەکی لەدایک بووە و لە حەوت منداڵی بنەماڵەکە بچووکترینی هەمووان بوو. بنەماڵەکەی لە ڕووی ئابوورییەوە مامناوەند بوون، سەرەڕای کاریگەریی فیۆداڵیەت لە پێکهاتە کۆمەڵایەتییەکەیدا، بەڵام لە هەمان کاتدا تێگەیشتنێ لەسەر کەمالیست و بورژوازی هەبوو. زیلان خوێندنی سەرەتایی و ناوەندی لە شاری مەلەتیە تەواو کردووە. پاشان ئامادەیی تەندروستی پیشەیی لە حەیدەرپاشای ئەستەنبوڵ تەواو کرد و دەستی کرد بە کارکردن لە پیشەی تەندروستی. وەک کەسێکی شارەزای تیشک لە نەخۆشخانەی دەوڵەتی بێرچوکی ڕحا دەستی بە کارکردن کردووە. لە ١٩٩٠دا چووەتە فاکەڵتی پەروەردەی زانکۆی ئینۆنو و گەڕاوەتەوە بۆ مەلەتی. هەروەها لە نەخۆشخانەی دەوڵەت بەردەوام بووە لە کارەکانی. دەرچووی بەشی ڕاوێژکاری و ڕێنمایی دەروون ناسیش بوو، لەو ماوەیەدا هەم لەبواری پیشەکەیدا کاری کردووە و هەمیش درێژە بە خوێندن دەدات. لە ساڵانی خوێندنی ئامادەییدا، زیلان حەزی لە بزووتنەوە چەپەکان کردووە. لە ماوەی ساڵانی زانکۆییدا لە بزووتنەوەی کوردی نزیک دەبێتەوە و لە پرۆسەکەدا کە گەڵ پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) ئاشنا دەبێت. لە ١٩٩٤پەیوەندی لە گەڵ پەکەکە دروستکردووە. لە ٣٠ی حوزەیرانی ١٩٩٦دا زیلان لە مەراسیمی ئاڵای سوپای تورکدا لە گۆڕەپانی جمهوریەت لە دێرسیم چالاکی فیدایی ئەنجامدا. تەقەمەنی بە دەوری خۆیدا دەپێچێتەوە و وا خۆی نیشان دەدات کە دووگیان بێت وبەو شێوەیە چووە نێو سەربازەکان و بە چالاکییە فیداییەکی سوپای تورکی تووشی شۆک کرد. ئەم چالاکییە، لە بەرامبەر هەوڵدانی تیرۆرکردنی ڕێبەر ئاپۆ لە ٦ی ئایاری ١٩٩٦ لە دیمەشق ئەنجامدرا.

بەشێک لە هەڵسەنگاندنەکانی ڕێبەر ئاپۆ سەبارەت بە چالاکییەکەی شەهید زیلان بەم شێوەیەیە:

"کارەکتەری زیلان کارەکتەری شەڕ، ڕێکخستن، ئازادی، ئیرادەیەکی گەورەیە بۆ ژیان و عەشقە. ئەمە ڕوون و بەرجەستەیە و ناتوانرێت نکۆڵی لێبکرێت. دەبێت هەموو کەس وەک خۆی لێ تێبگات. ئێمە هەمیشە ئەمەمان گوتووە؛ ڕێبازی زیلان بە تێگەیشتنی لە ژیان، بە تێگەیشتنی خۆی لە عەشق، بە کارەکتەری تێکۆشەرانەی خۆی، بە بوێرییەکەی بۆ ئێمە وەک فەرماندەیکی پێشەنگە. ئەو بۆ ئێمە ڕێبەرێکی ڕاستەقینەیە. ئەگەر ئەمانە لە کارەکتەری ژند گەشەی کردبێت، زۆر بەنرخە. ژنێک کە بە هەزاران ساڵە چەوساوەتەوە، لە ئیشتارەوە تا زیلان، ئەم پرۆسەیەی پێچەوانە کردووەتەوە و بەرەو لوتکە ڕۆیشت. ئەمەش بە مانای بەهارێکی ڕاستەقینەی ئازادییە بۆ گەلانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستیش.

لە کارەکتەری زیلاندا هێڵی سەرکەوتن سەری هەڵداوە و بووەتە هۆی تەقینەوەیەکی گەورەی ژنی ئازاد وتێکۆشەرە قارەمانەکانی. زیلان بۆ ئێمە هێمایە، یادکردنەوەی وەک فەرمانێکە، هەمیشە و لە هەموو شوێنێکدا ئەوەی پێویست بێت جێبەجێ دەکەین. ئەمە ڕێبازێکی جدییە. لایەنە ئایدیۆلۆژی، سیاسی و ڕیکخستنیەکانی ئەم هێڵە جێگای سەرنجن. زیلان بە چالاکییە فیداییەکەی نەک هەر دوژمن، ئیمپریالیزم و هەر جۆرە کاردانەوەیەکیانی ئیدانە کرد، بەڵکو لە دژی هەر شتێک کە بەسەر ژناندا سەپێنرا و خەونی گەورەی ئەوانی بۆ ژیانێکی ئازاد لەناودەبرد، ڕاپەڕی. ڕاسپاردەکانی ئەمەی نیشانی هەموواندا. دەزانن ئەم ڕستە کۆتاییانە لە ڕێبازی چالاکیە گەورەکەی، ژیانی گەورەی ئازادیە، هەروەها وەکو فەرمانێکە بۆ ئێمە. بەنرخترین ژیان لەم چوارچێوەیەدایە. دەبێت تا کۆتایی بپارێزرێت. ئەوانەی ئەم بەها بەرزانە ناپارێزن، جێبەجێی ناکەن، بەدڵنیاییەوە قەت سەرناکەون.

هەڤاڵمان زیلان دەڵێت: "کاتێک دەست بە ئەم چالاکیە دەکەم، لە جۆش و خرۆشێکی زۆردام، خۆم زۆر بە بەختەوەر دەزانم." ئەمە ڕاستە. چونکە مرۆڤێک کە هەموو جەستەی بە بۆمب داپۆشیوە، ئەنجامدانی ڕێبازێکی وەهای ژیانی ڕووداوێکی دەگمەنە. قووڵایی ماناکەی لێرەدایە. لەلایەک دەڵێ هەرچیەک کە ئەوی ڕاگرتووە - ئیمپریالیزم، داگیرکاری، پیاوسالاری، بە دیلگرتنی ژن، هەمووی بە چالاکیە فیداییەکەی دەسووتێنێ و لەناوی دەبات و ئەو ژیانە پڕ مانادارەی بنیات دەنێت کە لە کەسایەتی خۆیدا هیوای بۆ دەخواست. چونکە بەڕاستی دەزانێت دەبێتە هێمای ژیانێکی مانادار، لەلایەک سەختی، لەلایەکی تر ژیان و شەڕێکی لەو شێوەیە حەماسەتێکی گەورەی پێدەبەخشێت. ئەمە سەرچاوەی ژیان و جۆش و خرۆشی ئەوە. ئەگەر ئەمە بە دروستی تێبگەین، هیچ زەحمەتیەک، بن بەست و نائومێدیەک لە ژیاندا نامێنێت. بە پێچەوانەوە چالاکیەکی ژیانبەخش زۆر بە جۆش، هیوا بەخش و سەرکەوتوو دەردەکەوێت. بەهەزاران نموونەی ترلەمە بوونی هەیە.

بۆیە قەت ڕێگە مەدەن سەختیەکان شکستتان پێ بهێنن، بەپێچەوانەوە با وەک پۆڵات ڵێ بکەن. هەروەها بە ئاسانی نە بەڵکوو بە هەوڵ و تێکۆشانەوە ژیان بەدەست بهێنن، بۆ ئەوەی شایانی هەبێت. ژیانێک کە بە ئاسانی بەدەست بهێنرێت ژیانێک نییە کە شایەنی ژیان بێت. بۆ ئێمە ژیانێکی ئاسان بوونی نییە. ژیان بە هەوڵ وسەختییەوە ژیانێکی بە ئیرادە و خۆشەویستییە. ئەو کەسایەتیانەی کە بەسەر سەختییەکی گەورەدا سەرکەوتن دەتوانن ژیانی گەورە بنیات بنێن. وەک زیلان وتی ژیانێکی گەورە بە چالاکییەکی گەورەوە بنیات دنرێت". ئەمە تاکە فەلسەفەی ژیانی ئێمەیە و تاکە ڕاستییە."

فیدایی بوون: ئەو ڕۆحە نەدۆڕاوەیە لە کوردستاندا بوونی هەیە

فیدایەتی بوو بە ئاگری بناغەی بزووتنەوەی ئازادیی کورد. ئەم ئاگرە لە ساڵانی ١٩٧٠لە سەختترین ڕۆژەکانی تێکۆشانی شۆڕشگێڕانەدا لە تورکیادا سەریهەڵدا. ئیرادە لە چاوی ماهیر چایان، لە هەڵوێستی سەربەرزانەی دەنیز گزمیش لە کاتی لەسێدارەدان، دەنگی بەرخۆدانی ئیبراهیم کایپاکایا لە بەرامبەر ئەشکەنجەدانەکان، هەروەها لە بیرۆکە و تێگەیشتنی بەرزی ڕێبەر ئاپۆ بوو بە تێکۆشانی ئازادی کوردستان. ڕێبەر ئاپۆ ئەم میراتە شۆڕشگێڕانەیەی کردە هۆشیاریەک بۆ گەل. دامەزراندنی پەکەکە لە ساڵی ١٩٧٧ بە شەهیدبوونی هەڤاڵ حەقی کارەر ڕۆحی فیدایی بوونی خوڵقاند. حەقی کارەر ڕێگەی بۆ ئاپۆییان نیشان دا؛ فیدایی بوونی ئەو بوو بە میتۆدی تێکۆشانی پەکەکە. یادکردنەوەی حەقی بانگەوازێک بوو بۆ بەڕێکخستن کردن؛ هەروەها خوێنی بوو بە ئاوی ژیان بۆ ڕواندنی تۆوی ئازادی لە کوردستان.

ساڵی ١٩٨٢ساڵێک بوو کە ڕۆحی فیدایی بوون لە زیندانەکاندا ئەفسانەی خوڵقاند. زیندانی ئامەد ناوەندی ئەشکەنجە و تەسلیمیەت، چەوساندنەوە و کردەوەی دژ بە مرۆڤی تێدا بەرێوە دەچوو. بەڵام لە تاکەکەسیە تاریکەکاندا ڕۆحی بەرخۆدان دروست بوو. مەزڵوم دۆغان لە نەورۆزی ١٩٨٢دا بە سێ چڵە شقارتەوە ئاگری ئازادی کردەوە، بەرخۆدانەکەی مژدەی بەئاگاهاتنەوەی گەل بوو. هەروەها لە پێنجەمین ساڵیادی شەهیدبوونی حەقی کارەردا، فەرهاد کورتای، ئەشرەف ئانیک، مەحموود زەنگین و نەجمێ ئۆنەر ئاگریان لە جەستەی خۆیان بەردا و ئەم ئاگرەیان گەشاوەتر کرد. لە ١٤ی تەمموزدا بەرخۆدانی گەورەی ڕۆژووی مەرگی کەمال پیر، خەیری دورموش، عاکیف یڵماز و عەلی چیچەک ئەم ڕۆحەی گەیاندە سەرکەوتن. ئەم بەرخۆدانە مەزنە کە لە زیندانی ئامەد دژ بە فاشیزم، تەسلیمیەت و خیانەت سەریهەڵدا، هێڵی فیدایی بوونی شۆڕشی ئازادی کوردستانی دروستکرد. ئەم هێڵە نەدۆڕاوەی گەلێکی بە جیهان ڕاگەیاند.

لە ١٥ی ئابی ١٩٨٤ ئەم ڕۆحە فیدایی بوونە گەیشتە شاخەکان و شەڕی گەریلایی بە فەرماندەیی مەعسوم کۆرکماز (هەڤاڵ عەگید) دەستی پێکرد و میراتی بەرخۆدانی زیندانەکانی گەیاندە بەرزترین ئاستی خۆی لە چیاکانی کوردستان. زەینەپ کناجی ئەم هێڵ و هەنگاوەی زیاترگەیاندە مانای خۆی. بە چالاکییە فیداییەکەی تێکۆشانی ئازادی ژنانی کردە بناغەی تێکۆشان و بەرخۆدانی گەلی کوردی بە چالاکییەکەی کردە بەرخۆدانێکی جییهانی. زیلان بوو بە خوداوەندێکی ئازادی و بوو بە هیوای بندەستان.

ئاگری زیلان بوو بە هیوای گەلان

هێڵی فیدایی زیلان ئەمڕۆ لە هەموو گۆشەیەکی کوردستان و لە هەر دڵێکدا هەیە. بەرخۆدانی حەماسیی پاراستنی ڕەوا کە لە زاپ، ئاڤاشین و مەتینا بەڕێوە دەچێت، نموونەیەکی بەرجەستەی ئەم هێڵەیە. گەریلاکانی کوردستان هەپەگە ویەژا ستار دژی دووەم گەورەترین سوپای ناتۆ وەستاونەتەوە، دژی چەکی کیمیایی و چەکی ئەتۆمی تاکتیکی، لە وەخەلێ، ئەشکەوتی برینداران، چیایی ڕەش، کورەژارو، شاخی جودی، ئێف ئێم، شاخی حەکاری، هەموو ڕۆژێک دەنگی بەرخۆدانی و فیدایەتی زیلانەکان بەرز دەبێتەوە. لەم سەنگەرانەدا بەرخۆدان بە هۆشیاری مەزڵۆم دۆغان، بە بوێری چوارهەڤاڵی زیندان و ئیرادەی ١٤ی تەمووز بەڕێوە دەچێت.

سەنگەرەکانی شەڕی شەهید بەرخۆدان لە ناوچەی بەرخۆدانی شەهید شاهین لە بەرچاوترین نموونەکانی ئەو ڕۆحەن. گەریلاکان ماوەی ٤٨ ڕۆژ قارەمانانە لەبەرامبەر هەموو دڕندایەتیەکانی سوپای تورکی فاشیست بەرخۆدانی بێ وێنەیان بەڕێوە برد. فرۆکە، هێلیکۆپتەر، تانک، تۆپ، چەکی کیمیایی، چەکی ئەتۆمی تاکتیکی، هیچ کامیان نەیانتوانی ئیرادەی گەریلاکان بشکێنن. بە پێچەوانەوە گەریلا لە هەر دەرفەتێکدا بە چالاکی نیشان شکێنی و سابۆتاژ زیانێکی زۆریان بە دوژمن گەیاند. هەروەها تیمی فیدایی چوار کەسی؛ باگەر گەڤەر، ئەڤزەم چیا، ئارین کۆبانی و شەڕزان هەنگرڤان لە ٢ی حوزەیران سینگ بە سینگ شەڕیان کرد و بەدەیان داگیرکەریان کوشت. هەتا دوا هەناسەی خۆیان لە دژی داگیرکەران بە فیداکاریی و بەرخۆدانەوە داستانێکی مێژووییان خوڵقاند. ئەمانە هەموو میراتی زیلانە. هێڵی زیلان نەک تەنها لە شاخەکان، بەڵکو لە هەموو بوارێکی ژیاندا ئەمڕۆ بوونی هەیە. لە ڕۆژئاوا، لە شەنگال، لە شەقامەکانی دەرەوەی وڵات، لە دڵی هەر کوردێکدایە. ئاگری زیلان هیوابەخشی گەلانە.

٣٠ی حوزەیران نەتەنیا ڕۆژی بەبیرهێنانەوەیە، بەڵکو بەڵێن دووبارەکردنەوەیە. فیدایی بوونی زیلان بانگەوازێکە بۆ هەر کوردێک، بۆ هەر ئازادیخوازێک، هەروەها شێوازێکی ژیانە نیشان دەدات مرۆڤ چۆن دەتوانێت ئازادی بەدەست بهێنێت.