گەریلای گیان فیدای ئازادی؛ هۆگر ئامەد
شەهید هۆگر ئامەد لە تێکۆشانی گەریلاییدا هەموو ئەرک و بەرپرسیارێتییەکانی جێبەجێکرد، بۆ ئازادی منداڵانی کوردستان گیانی خۆی فیدا کرد.
شەهید هۆگر ئامەد لە تێکۆشانی گەریلاییدا هەموو ئەرک و بەرپرسیارێتییەکانی جێبەجێکرد، بۆ ئازادی منداڵانی کوردستان گیانی خۆی فیدا کرد.
کوردستان کە لانکەی مرۆڤایەتییە، ئەمڕۆ لە ژێر ستەمی داگیرکاری و نۆکەراندایە، بەلام لە بەرانبەر زاڵم و هاوکارانیان، چەندین قارەمان خاوەندارێتییان لە کوردستان کرد، بۆ ئەوە تێدەکۆشن و شەڕ دەکەن. ئەو قارەمانانە لە چیاکانی کوردستان بۆ مرۆڤایەتی، بۆ ئازادی نیشتیمانەکەیان تێدەکۆشن.
هۆگر ئەحمەد (ساڤاش بیلگی) کە لە ساڵی ١٩٩٧ لە خاکی پیرۆزی کوردستان لە دایکبوو، یەکێک لەو قارەمانانە بوو. هۆگر ئەحمەد لە ناوەندی وڵاتپارێزی کوردستان لە لجی لە دایکبوو، بە چیرۆکە ناخهەژێنەکانی گەلی کورد گەورە بوو. هەربۆیە لەگەڵ پێگەشتنییدا زیاتر حەقیقەتی کورد تێگەشت و توڕەبوونی لە بەرانبەر دووژمن زیاتر بوو. لە بەرانبەر دووژمنانی گەلی کورد و دەوڵەتی تورک دەستی بە تێکۆشان کرد. بە شەهیدبوونی هەر گەریلایەکی وەک هۆگر گەنجانی کوردستان زیاتر توڕەدەبن و ئەم دۆخە قبوڵ ناکەن. بێدەنگیش بۆ وی وەک مردن وەها بوو؛ حەقیقەتی خۆ فیدایکردنبوون لە چیاکانی کوردستان.
هەڤاڵ هۆگر لە ساڵی ٢٠١٣ ڕوو لە چیا ئازادەکانی کوردستان دەکات. ئیدی هۆگر بوو بە گەریلای ئازادی کوردستان. سەرەتا لە هەرێمی ئامەد ئەرکدار بوو، پاش ماوەیەکی کورت دێتە باشووری کوردستان. دوای ئەوەی دەگاتە باشووری کوردستان لە هەرێمی حەفتانین بەشداری پەروەردەی شەڕڤانانبوو. هەڤاڵ هۆگر بە فیداکاریی لە ئەرکەکانییدا، بە دڵسۆزی بوو بە نموونەی هاوڕێیانی. لە هەموو ئەرک و بەرپرسیارێتییەکدا بە مۆڕاڵێکی بەرزەوە پێشەنگایەتی هاوڕێیانی دەکرد.
دڵی وی هەمووکات بۆ ئازادی لێی دەدا
لە ساڵی ٢٠١٤ چەتەکانی داعش لە بەرانبەر ڕۆژئاوا دەستیان بە هێرشکرد. هەڤاڵ هۆگر ئەم هێرشە دڕندانەی داعشی قبوڵ نەکرد و بۆ ماوەیەک، بە خواستی خۆی دەربازی ڕۆژئاوابوو و بەشداری بەرخۆدانی مێژوویی بوو. لە بەرانبەر داعش بەرخۆدانێکی بێهاوتای نیشان دا. لە ڕۆژئاوا بۆ ئەوەی منداڵان بتوانن لەگەڵ خەونی ئازادییدا بژین گیانی خۆی فیداکرد. چونکە هۆگر دەیزانی منداڵ دەبێ چ جۆرە ژیانێکی هەبێت. ئەوکاتەی کە منداڵ بوو، ئەو زوڵمەی کە بەسەر ڕۆژئاوادا دەهات بینیبوو، کە بە هۆی دەوڵەتی تورکی داگیرکەرەوە بینیبووی. دوای ئەوەی ڕۆژئاوا لە دەستی داعش ڕزگارکرا، هۆگر جارێکی دیکە گەڕایەوە هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا.
هەڤاڵ هۆگر بە چیا نامۆ نەبوو. لە هەموو دارستانێکدا ئەو ساتانەی لەگەڵ هاوڕێیانی شەهیدی بەسەر بردبوو، بیری دەهاتەوە. هەم دڵخۆش بوو و هەم دڵتەنگ بوو. لە ساڵی ٢٠٢١ سوپای تورک ئۆپەراسیۆنی داگیرکاری لە بەرانبەر هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا دەستیپێکرد. هۆگریش لەگەڵ هاوڕییانی لە بەرانبەر داگیرکەر دەستیکرد بە پاراستنی خاکی کوردستان. لەم شەڕەدا ڕۆڵێکی گرنگی گێڕا و چەندین شەڕڤانی ناسی کە خۆیان فیداکرد بۆ نیشتیمانەکەیان. لە هەموو ساتێکدا بیرەوەری هاوڕێیانی شەهیدی بە بیری خۆی دەهێنایەوە. هۆگر دەیزانی بەهایەکی مەزن بە شەهیدان دەدرێت، بەها بۆ ڕێبەر ئاپۆیە. هۆگر ئامەد ژیانی کردبوو بە بنەمایەک بۆ پەیڕەوکردنی پێوانەکانی ڕێبەر ئاپۆ. هەربۆیە ئەم ئەرکەی بەسەرکەوتوویی جێبەجێ کرد.
لەم دواییانەدا لە ساڵی ٢٠٢٤ لە هەرێمی مەتینا لە دژی هێرشەداگیرکارییەکانی سوپای تورک، هەڤاڵ هۆگر بە بەرپرسیارێتی شۆڕشگێڕییەوە چووە مەتینا. لە بەرانبەر دووژمن بە دیسپلینی سەربازی بەشداری چالاکیبوو. لە ٢٢ی ئابدا لەگەڵ هاوڕێی ڕۆنی جوانڕۆ کاتێک بەمەبەستی جێبەجێکردنی ئەرکەکەی بە ڕێکەوت، لە بۆسەی دووژمندا شەهید بوو. هۆگر بۆ منداڵانی کوردستان گیانی خۆی فیداکرد، منداڵانی کوردستانیش بە شوێن ئەودا دەڕۆن و بە بیری دێننەوە.