بنەماڵەکان کە لە کۆبوونەوەی 'بەرەو ئاشتی: بیر و دادپەروەری' لە ئامەد کۆبوونەوە، بانگەوازییان بۆ خاوەنداریکردنی لە پرۆسەی ئاشتی کرد.
پێویستە دەوڵەت هەنگاوبنێت
نەزاهەت تەکە: لە ئازاری دایکان تێدەگەین کاتێک ڕۆڵەیەکییان لەدەست دەدەن، پێویست بوو دایکی سەربازە کوژراوەکانیش لێرەدا ئامادەبوونایە. دەمانەوێت هەموو کەسێک لەسەر ئاشتی قسەکات. ئیدی کاتی ئەوەی کۆتای بەشەڕبێت. ئازاری زۆمان چەشت. مادام ئاگربەست هەیە پێویستە هەموو لایەنەکان بەوپێیە بجوڵێنەوە و ئاشتی دوولایەنە بێت. پێویستە دەوڵەت هەنگاوبنێت و هەموو زیندانیانمان ئازاد ببن.
نابێت دەوڵەت ئەم هەلە لەدەست بدات
وەلی ئەنجو: پرۆسەی ئاشتیمان بۆ گرنگە و پشتیوانی دەکەین. وەک بنەماڵەکانی ڕۆبۆسکی لەگەڵ هەموو هەنگاوێکداین بۆ ئاشتی. پێویستە هەموو لایەنەکان خاوەنداری لەئاشتی بکەن. ئازاری زۆرمان چەشت. پێویستە دەوڵەت ڕیگە لە دووبارەبوونەوەی ئەم ئازارانە بگرێت. دڵسۆزانە بجوڵێتەوە. بەڕێز ئۆجالان بە بەرپرسیارێتییەکی مێژوویی هەستا و ئەرکی خۆی بەجێگەیاند. نابێت دەوڵەت ئەم هەلە لەدەست بدات.
هەموومان پێویستمان بە ئاشتییە
عەفیفە کارتاڵ: ئاشتییەکی شکۆدارانەمان دەوێت و پێویستی هەموومانە. ئیدی کاتی ئەوەیە ئاشتی و خوشک-برایەتی بڕژێتە ئەم خاکەوە. لێرەوە بانگەوازی لە بەڕێز ئەردۆغان و باخچەلی دەکەم خاوەنداری لە پرۆسەی ئاشتی بکەن کە بە پێشەنگایەتی بەڕێز ئۆجالان دەستپێکراوە. کچێکم شەهید بووە و کوڕێکیش لە زیندانە. وێڕای هەموو ئەمانەش ئەوەندە جەخت لەسەر ئاشتی دەکەمەوە. نامانەوێت ئازادی دایکان درێژەی هەبێت.