وەزارەتی تەندرووستیی ئێران ڕیاگەیاند لە ئەنجامی هێرشە ئاسمانییەکانی ئیسرائیلدا، ٦١٠ کەس کوژراون و زیاتر لە ٤٧٠٠ کەس برینداربوون.
وەزارەتەکە ڕایگەیاند، ١٣ منداڵ لەنێو کوژراوەکاندا هەن کە بچووکترینیان کۆرپەیەکی دوو مانگەیە؛ هەروەها ٥ کارمەندی پزیشکیش لەنێو کوژراوەکاندان.
وەزارەتی تەندرووستیی ئیسرائیلیش ڕایگەیاند، لە سەرەتای ئۆپەراسیۆنەکانەوە دژی ئێران، لە ١٣ ی حوزەیرانەوە تا ئێستە، ٢٨ کەس کوژراون کە ٤ فەڵەستینی تێدایە، هەروەها ٣ هەزار و ٢٣٨ کەس برینداربوون.
وەزارەتەکە دووپاتی دەکاتەوە کە برینی زۆرینەی بریندارەکان سووک بووە، بەشی زۆری بەهۆی ترس و دڵەڕاوکێ یان ڕووداوی کاتی چوونە نێو پەناگەکان بووە.