لە سوەیدا قوربانیانی کارەساتەکەی مار ئەلیاس یادکرانەوە
لە مەراسیمی یادکردنەوەی قوربانیانی کۆمەڵکوژی مار ئەلیاسدا، سەرپەرەشتیاری کەنیسەی ئەرتۆدۆکسی مەسیحیەکان، سوپاسی هەڵوێستی شێخی دروزییەکان، پێکهاتەی هەرێمەکە و پشتیوانی کورد و عەلەوییەکانی کرد.
لە مەراسیمی یادکردنەوەی قوربانیانی کۆمەڵکوژی مار ئەلیاسدا، سەرپەرەشتیاری کەنیسەی ئەرتۆدۆکسی مەسیحیەکان، سوپاسی هەڵوێستی شێخی دروزییەکان، پێکهاتەی هەرێمەکە و پشتیوانی کورد و عەلەوییەکانی کرد.
کەنیسەی مار جۆرجیۆسی سوەیدا بۆ یادی قوربانیانی کۆمەڵکوژی کەنیسەی مار ئەلیاسی دیمەشق مەراسیمێکی ڕێکخست. مەراسیمەکە بە بەشداری کەسانی ئایینی مەسیحی و ئەندامانی پێکهاتە ئاینییە هەرێمییەکان بەریوەچوو.
لە مەراسیمەکە ئانتۆنیوس سەعد سەرپەرەشتیاری کەنیسەی ئەرتۆدۆکسی بۆسرا، هۆران، جەبەل ئەل عەرەب و گولان، قسەی کرد و سوپاسی یەکگرتوویی پێکهاتەکانی سوەیدا و هەموو پێکهاتەکانی دیکەی سوریای کرد و وتی: "ئەو کردەوە تیرۆریستییە بێ سزا نامێنێتەوە، درەنگ یان زوو تاوانباران ڕووبەڕووی یاسا دەکرێنەوە."
سەعد هەڵوێستی شێخی دروزیەکان، پێکهاتە هەرێمیەکان و هێزه ناوخۆییەکانی دیکە و پاڵپشتی پێکهاتەکانی کورد و عەلەوی بەرز نرخاند.
سەعد لە کۆتایی قسەکانیدا وتی: "ئەو سوریایەی کە ئێمە دەمانەوێت، سوریای خوشک-برایەتی، دڵسۆزی و پشتیوانیە."