قەسەدە هۆکاری شەهیدبوونی شەڕڤانێکی ئاشکرا کرد

ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی سوریای دیموکرات (قەسەدە) ڕایگەیاند، شەڕڤانێکیان بەناوی جگەر حەسەکە (محمد حەسەن نەجم) لە ٢٨ـی حوزەیران لەکاتی ئەرکی وەرگرتنی پەروەردەدا بە ڕووداوێکی نەخوازراو شەهید بوو.

ڕاگەیاندراوی قەسەدە

دوای ئەوەی شەڕڤانی هێزەکانی سوریای دیموکرات (قەسەدە) جگەر حەسەکە دوێنێ لەماوەی ئەرکەکەیدا شەهیدبوو، لەبارەی شەهیدبوونییەوە، ناوەندی ڕاگەیاندنی قەسەدە ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە.

لە ڕاگەیاندراوەکەی قەسەدەدا هاتووە، هاوڕێمان جگەر حەسەکە (محمد حەسەن نجێم) لەکاتێکدا ئەرکە سەبازییەکەی خۆی بە دڵسۆزی و فیداکارییەوە بجێدەهێنا، لە ئەنجامی ڕووداوێکی نەخوازراودا لەکاتی وەرگرتنی پەروەردەدا شەهید بوو.

لە دێژەی ڕاگەیاندراوەکەدا سەرنج خراوەتە سەر کەسێتی دڵسۆزی شەهید جگەر و هاووە: "هاوڕێ جگەر سەرەڕای ئارامییەکەی، لە شەڕدا چالاک بوو، لە جێیەکەوە بۆ جێیەکی تر دەچوو، هەمیشە ڕێنمایی هاوڕێیانی دەکردووە و تێبینی ئەوەی دەدانێ کە گرنگە بەر لە هەر شتێک خۆیان بپارێزن. لەسەر ئەم بنەمایە شەڕڤانانمان  هێشتا هەڵوێستە بوێرییەکانی وەبیردەهێننەوە و بە نموونەی وەردەگرن."

لە کۆتایی ڕاگەیاندراوەکەدا قەسەدە بەڵێنی درێژەدان بە تێکۆشانی ئازادی دووپات کردووەتەوە و هاتووە: "با سەری بنەماڵەی شەهید جگەر و تەواوی بنەماڵەی شەهیدانمان سەلامەت بێت. بەڵێن دەدەین پابەندی ڕێنمایی شەهیدانمان دەبین و وەکو هێڵێک لە خەبات و تێکۆشانی خۆماندا لەسەریبین. با ئەو ئاڵایەمان لەسەر بمێنێتەوە کە بە خوێنی شەهیدان سوور بووە، ئێمە ئەو دەستکەوتانەی کە بە خوێنە پاکەکەی ئەوان بەدەستهاتووە دەپارێزین."

بەگوێرەی ڕاگەیاندراوەکە زانیارییە کەسییەکانی شەهید بەم شێوەیەن:

ناسناو: جگەر حەسەکە

ناو و پاشناو: محمد نەجم

ناوی دایک: زەرگا

ناوی باوک: حەسەن

شوێنی لەدایکبوون: حەسەکە

کاتی شەهیدبوون: ٢٨ـی حوزەیرانی ٢٠٢٥.

جێگەی ئاماژەیە دووێنێ ئێوارە تەرمی شەڕڤانی قەسەدە، شەهید جگەر حەسەکە بە مەراسیمێک لە لە گوندی بەرکەڤری سەر بە دەرباسیە بەخاکسپێردرا.