کەوتنەوەی ئاگر؛ ڕووبەرێکی زۆری سرووشتی شارباژێڕ سووتا

ڕاگەیاندرا ئاگرێكی فراوان لە سنوورى شارباژێر كەوتەوە و لە ئەنجامیشدا ٥٠ دۆنم لە پووش و پاوان و ژمارەیەك داری سرووشتی سووتان.

کەوتنەوەی ئاگر

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی، لە ڕاگەیەندراوێکدا لە دیجیتاڵ میدیا ئاماژەی بەوەدا ئاگرێكی فراوان لە سنووری لە گوندی غەزینە لە سنووری ماوەت كەوتەوە و بەهۆى ئاگرەکەوە ٥٠ دۆنم لە پووش و پاوان و ژمارەیەك داری سرووشتی و ١٥٠ سندووقی بەخێوكردنی هەنگ سووتان.

ئاماژەی بەوەشکراوە، هۆكاری كەوتنەوەی ئاگرەكە مانەوەی پاشماوەی گەشتیاران بووە و لە ئێستادا لێكۆڵینەوە لەوبارەوە دەستیپێكردووە.