لە گابار بە هەزاران دار سوتان
لە چیای گابار بەهۆی ئەو ئاگرەوە کە دوێنێ نیوەڕۆ لە ناوچەی دارستانی کەوتەوە، بەهەزاران دار سوتان و گیانەوەرێکی زۆر مردن.
لە چیای گابار بەهۆی ئەو ئاگرەوە کە دوێنێ نیوەڕۆ لە ناوچەی دارستانی کەوتەوە، بەهەزاران دار سوتان و گیانەوەرێکی زۆر مردن.
دوێنێ نیوەڕۆ لە چیای گاباری شەڕنەخ لە ناوچەی دارستانی ئاگرکەوتەوە. ئاگرەکە بەهۆی باوە لەماوەیەکی کەمدا بڵاوبووەوە. کە ناوچەکە بە بیانوی "ئاساییش" قەدەغە کرا. ئاگرەکە دوای ١١ کاتژمێر کۆنترۆڵکرا.
بەهۆی ئاگرەکەوە بەهەزاران دار بوونە خۆڵەمێش و گەلێک گیانەوەر مردن.