ئاگر لە دارستانێکی سەمسور کەوتەوە

ئاگر لە دارستانی گوندی ئۆخچالی سەمسور کەوتەوە. بەهۆی درەنگکەوتنی هەوڵەکان بۆ کوژاندنەوەیی، ئاگرەکە لە تەشەنەسەندایە.

ئاگرەکە لە گوندی ئۆخچالی ناوەندی سەمسورەوە کەوتووەتەوە و بە هەموو سنووری گوندەکەدا بڵاوبووەتەوە. ئاگرەکە لە شوێنێکی نزیک لە ستوونی کارەباوە دەستیپێکردوە، بەڵام دیار نییە هۆکاری ئاگرکەوتنەوەکە چییە.

سەرەڕای ئەوەی گوندنشینان دەستبەجێ تیمەکانی ئاگرکوژێنەوەیان ئاگادار کردۆتەوە ، بەڵام دوای چەند کاتژمێرێک گەیشتوونەتە شوێنی ئاگرەکە. بەو هۆکارە ئاگرەکە لە گۆڕەپانێکی بەرفراواندا تەشەنەی کردوە.